یەجەوەکە لە ئامەد چالاکی ئەنجامدا
یەجەوەکە لە ئامەد لە دژی بازرگانانی ماددەهۆشبەرەکان چالاکی ئەنجامدا.
یەجەوەکە لە ئامەد لە دژی بازرگانانی ماددەهۆشبەرەکان چالاکی ئەنجامدا.
یەکینەی تۆلەسەندنەوەی شەهید یڵماز تۆڵهەڵدانی سەر بە یەکێتی گەنجانی وڵاتپاڕێزی کوردستان (یەجەوەکە) لە ئامەد لە دژی بازرگانانی ماددەهۆشبەرەکان چالاکی ئەنجامدا.
لە راگەیەندراوێک سەبارەت بە چالاکیەکە هاتووە: "یەکینەی تۆڵەسەندنەوەی شەهید یەڵماز لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'ئێمە بەتێکۆشان یەکدەگرین و لەگەڵ رێبەر ئاپۆدا ئازاد دەبین' لە ٢ی تشرینی یەکەمدا لە ناوچەی سوری ئامەد لە دژی بازرگانانی مادەی هۆشبەر چالاکیمان ئەنجامدا. ئەو ماددە هۆشبەرانەی دەستیان بەسەردا گیرا لەناوبران.
رایدەگەیەنین کە لە دژی رێبازەکانی شەڕی تایبەت کە لە دژی گەنجانی کورد بەڕێوەدەبرین، ئێمە هەموو کات چالاکی ئەنجام دەدەین و داوا لە هەموو گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین، کە لەناو ریزەکانی تێکۆشاندا بەشداربن".