گەنجان لە ماریگنان دەوڵەتی تورک و پەدەکەیان شەرمەزار کرد

تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێر لە شاری ماریگنانی فەڕەنسا هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک و هاوکارەکەی (پەدەکە)یان شەرمەزار کرد.

گەنجانی شۆڕشگێری شەوی شەممە بە دروشمی ئازادی جەستەیی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و شەرمەزارکردنی هێرشی داگیرکەری تورک ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا.

لە ڕێپیوانەکەدا مەشغەڵ داگیرسێنران و ئاڵاکانی پەکەکە و پۆستەری ڕێبەر ئۆجالان بەرز کرانەوە.

چالاکیەکە کە لەلایەن هاوڵاتیانەوە پێشوازی لێکرا، کاتژمێرێک بەردەوام بوو.

گەنجان رایانگەیاند کە لەدژی هێرشی فاشیزم گۆڕەپانەکان هیچ کاتێک چۆڵ ناکەن.

هەروەها گەنجان بۆ یەکەمین کۆنگرەی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگیر کە بڕیارە ٢٤ی نیسان ئەنجام بدرێت بانگەوازی بەشداربوونیان کرد.

ف.ق