گەنجان لە پاریس لە دژی خیانەتی پەدەکە ڕێپێوانیان ئەنجامدا
گەنجانی کورد لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا ڕژانە سەر شەقامەکان و خیانەتی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)یان شەرمەزارکرد.
گەنجانی کورد لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا ڕژانە سەر شەقامەکان و خیانەتی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)یان شەرمەزارکرد.
لە ناوچەی گریگنی شاری پاریسی پایتەختی فەڕەنسا بە پێشەنگایەتی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) گەنجان کۆبونەوە و بە ڕێپێوانێک خیانەتی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)یان شەرمەزارکرد.
گەنجانی کورد بە دروشمی "بمرێ خیانەتی پەدەکە" لەبەردەم بینای ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد گردبونەوە و وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان بەرزکردەوە و بەرەو وێستگەی شەمەندەفەری گریگنی بەڕێکەوتن.
گەنجان لە ڕێپێوانەکەدا بە بەردەوامی دروشمەکانی "ئازادی بۆ ئۆجالان"، "ئەردۆغانی بکوژ" و "چارەسەری سیاسی بۆ کوردستان" و "بمرێ خیانەتی پەدەکە"یان بە زمانی فەرەنسی دەوتەوە.
گەنجان لە ڕێپێوانەکەدا بڵاوکراوەیان بەسەر هاووڵاتییانی سنووری چالاکییەکە و رێپێوانەکەیاندا دابەش کرد.
دوای ڕێپێوانەکە ڕێز لە گیانی شەهیدانی شۆڕشی کوردستان گیرا و پاشان ڕاگەیاندراوێک بەناوی تەجەشەوە خوێندرایەوە و تیادا هاتبوو: "بەرخۆدانی گەریلا مژدەی شۆڕشی کوردستانە. ئەو بەرخۆدانە، کە لە ناوچەکانی گەریلادا دەستی پێکرد، لە سەرتاسەری کوردستان و بە تایبەتی لە باکوری کوردستان و ئەوروپا بەرخۆدانی ئازادیی بەرفراوانتر و بەهێزتر کردووە. لەم سەردەمەدا ئێمە کاتێک دەتوانین وەڵامی داخوازیی ئازادی گەلەکەمان بدەینەوە، کە بە هەڵگیرسانی شەڕی شۆڕشگێڕیی گەل لە هەموو گۆڕەپان و ناوچەکان دا بین. ڕۆژ ڕۆژی ئەوەیە، کە ڕێبەرایەتیمان دەڵێت: 'نە ئێمە وەک جاران دەژین و نە وەک جاران شەڕ دەکەین".
ژ.ت