گەنجانی دویسبورگ: ئازادیی جەستەیی رێبەری ئاپۆ ئازادیی ئێمەیە

ئەندامانی تەجەشە و تێکۆژن لە شاری دویسبورگی ئەڵمانیا بۆ پیرۆزکردنی ٧٤هەمین ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە چوارچێوەی هەڵمەتی "وەرن جەنگی ئازادییە" رێپێوانێکیان رێکخست.

ئەندامانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تێکۆژن) ڕێپێوانێکیان لە شاری دویسبورگی ئەڵمانیا بە دروشمی "لە ساڵی سەرکەوتن دا وەرن جەنگی ئازادییە" ڕێکخست. لە ڕێپێوانەکەدا پۆستەرێک، کە لەسەری نووسرابوو "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ" و وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکرابوونەوە.

گەنجان لەسەر شەقامەکانی دویسبورگ مەشخەڵی سەوز و زەرد و سووریان داگیرساند و دروشمەکانی "ئازادی بۆ ئۆجالان"، "بژی پەکەکە"، "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "گەنجان فیدایی ڕێبەر ئاپۆن"، یان وتەوە.

خەڵکی هەرێمەکە پێشوازییەکی گەرمیان لە چالاکییەکە کرد و بایەخێکی زۆریان بە چالاکیەکەی گەنجان دا و چالاکیی گەنجان بە تەقاندنی فیشەکی ئاسمانی بەردەوام بوو.

ئینتەرناسیۆنالیستەکان بەشداری چالاکییەکەیان کرد و وتیان: "ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ ئازادیی ئێمەیە. ئێمە ٧٤هەمین ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکەین و ئازادی جەستەیی رێبەری ئاپۆمان دەوێت".

لە دوای ڕێپێوانەکە، ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش خوێندرایەوە و تیایدا هاتووە: "لە ٧٤هەمین ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆدا، بە تایبەتی لە ڕێبەر ئاپۆ، لە هەموو شەهیدانی شۆڕشی کوردستان و هەڤاڵانمان لە زیندانەکان و شەهیدانی ئازادی پیرۆز بێت. ئێمە لەو باوەڕەداین، کە ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەدیدێت و هەموو گەل لە سایەی رێبەر ئاپۆدا ئازادیی خۆیان بەدەست دەهێنن. ئەو گەنجانە، کە دوژمن دەیەوێت لە ناویان ببات، بە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ بەرخۆدان دەکەن و درێژە بە تێکۆشانی خۆیان دەدەن".

ڕێپێوانەکە نزیکەی ٢ کاتژمێر بەردەوام بوو، لەبەردەم وێستگەی ناوەندی شەمەندەفەر بە وتنەوەی دروشم کۆتایی پێهات.

ژ.ت