گەنجانی وان نامەیان بۆ ڕێبەری گەلی کورد نارد
ئەندامانی مەجلیسی گەنجانی دەم پارتی وان لە چوارچێوەی کەمپەینی "١٠٠٠ نامە بۆ ئیمراڵی"، نامەیان بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نارد.
ئەندامانی مەجلیسی گەنجانی دەم پارتی وان لە چوارچێوەی کەمپەینی "١٠٠٠ نامە بۆ ئیمراڵی"، نامەیان بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نارد.
مەجلیسی گەنجانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) لە وان، لە چوارچێوەی کەمپەینی "١٠٠٠ نامە بۆ ئیمراڵی" نامەیان بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نارد.
گەنجان لەبەردەم بینای دەم پارتی کۆبوونەوە و کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیان بەست. ئەنجامی مەجلیسەکە یەکبوون سافالی لەسەر ناوی گەنجان گوتی: " وەک دەزانرێت سیاسەتی گۆشەگیری بەرامبەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە هەموو تورکیادا بڵاوبووەتەوە و بە شێوەیکی جدی بەردەوامە. داخستنی سەرجەم ڕێگەکانی پەیوەندی لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان لەم قۆناغەدا، هەناسەدان بۆ گەلانی کوردستان و تورکیا قورس دەکات. بەتایبەت گەنجان و ژنان، هەموو جڤاک لەڕێگەی سیاسەتی گۆشەگیریەوە بەرەو کارەسات پەلکێش دەکرێت".
سافالی گوتی: "تاکە ئایدیاڵی گەنجان و ژنان و مناڵان ئەوەیە، لەڕێگەی چارەسەری پرسی کوردەوە ئاشتییەکی شکۆدار و ئازادی بەڕێز ئۆجالان بێتەدی".
سافالی ڕایگەیاند کەمپەینی "١٠٠٠ نامە بۆ ئیمراڵی" کە لەنێووان ١-١٥ ی شوبات دەستیان پێ کرد، لە جیهاندا دەنگدانەوەی مەزنی هەبووە و لە کوردستان و تورکیاوە هەزاران نامە بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نێردراوە، گوتی: "گەلەکەمان سەلماندی پێداگرە لەسەر تێکۆشان بۆ ئازادی بەڕێز ئۆجالان، ئەو نامانەی نێردراون کۆی دەکەینەوە و دەینێرین بۆ ئیمراڵی. بەم بۆنەیەوە، بانگەواز لە هەموو دیموکراسیخوازان و ئازادیخوازان دەکەین گۆشەگیری بشکێنن و دیموکراسییەکی پێکەوەیی مسۆگەر بکەن".
پاشان گەنجان ڕێپێوانیان کرد و نامەکانیان لەڕێگەی پۆستەخانەوە نارد.