گەریلا جودی: ئێمە پەرە بە تێکۆشانی هەڤاڵ سارا دەدەین

گەریلاى یەژا ستار ئاڤاشین جودی ڕایگەیاند کە ژیانى سارا هەمیشە بە شەڕ تێپەڕیوە و دەڵێت "ملکەچی کەس نەبووە و دژی فاشیزم هەڵوێستێکی ڕوونی هەبووە، شێوازی بەرخۆدانی ئەو بووەتە میراتێک بۆ ئێمە".

یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە، ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمز لە ٩ی ژانویەی ٢٠١٣ لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا شەهید کران. تا ئێستا دەوڵەتی فەرەنسا بکوژەکەی ئاشکرا نەکردووە یان. هەزاران ژنی شۆڕشگێڕ لە چیا ئازادەکانی کوردستان بۆ تۆڵەسەندنەوەی ئەو کۆمەڵکوژییە تێکۆشان دەکەن.

'لە دژی فاشیزم هەڵوێستێکی ڕوونی هەبوو'

ئاڤاشین جودی گەریلای یەژا ستار، باسی لە کۆمەڵکوژی پاریس کرد و وتی:"لە کەسایەتی سارا و ڕۆژبین و ڕۆناهی هەموو  هەڤاڵانمان کە لە کۆتایی شۆڕشدا شەهید بوون بە ڕێزەوە یاد دەکەینەوە. هەڤاڵ سارا کە یەکێکە لە یەکەم پێشەنگەکانی بزووتنەوەکەمان پێگەیەکی جیاواز هەیە. هەڤاڵ سارا یەکێکە لە هەڤاڵانی یەکەمی ڕێبەر ئاپۆ بوو، هەڵوێستێکی خۆڕاگرانەی هەبوو. کاتێک سەیری مێژووی زیندانییەکانی پەکەکە دەکەین، هەڤاڵ سارا بەرخۆدانی گەورەی لە دژی فاشیزم نیشان داوە. وەک ژنێک بەرەنگاری هەموو جۆرە ئەشکەنجەیەکی نامرۆڤانە بووەوە. هەڤاڵ سارا لە کتێبەکەیدا بە ناوی "ژیانم هەمیشە شەڕ بوو" بە ڕوونی باسی بەرخۆدانی خۆی کردووە. ژیانی سارا بەردەوام بە شەڕ تێپەڕیووە، تەسلیمی کەس نەبووە و هەڵوێستێکی ڕوونی لە دژی فاشیزم نواندووە. ئەم شێوازە بەرخۆدانەی بۆ ئێمە بۆتە میراتێک، ئێمە بەردەوام لەم ڕێگایەدا لە خومان پرسیار دەکەین و تێدەکۆشین. هەڤاڵ سارا لە نێو ڕێکخستندا ڕەنجی زۆری داوە".

"ئێمە بەردەوام ئامادەین لە ڕێگەی هەڤاڵ سارا بەدیل بدەین "

ئاڤاشین جودی ڕایگەیاند کە هەڤاڵیەتی نێوان سارا و ڕێبەر ئاپۆ ڕاستەقینە بووە و ڕایگەیاند کە ئەو هاوڕێیەتییە نیشانەی ڕاستییە. هەروەها ئاڤاشین جودی ئاماژەی بەوەشکرد، لەبەر ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ لە ژێر کاریگەری بەرخۆدانی هەڤاڵ سارادا بووە، وێنەکەی لە ژوورەکەی خۆیدا هەڵدەواسێ و لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت: "ئەمە چی دەردەخات؟" دەتوانین وەک ژنێک کە گەیشتووەتە ئازادی، ناوی بنێین. کە ئێستا لە کەسایەتیی دەلال، لەیلا، سۆرخوین، شیلان و هەزاران هەڤاڵمان کە لەسەر ڕێبازی سارادا دەڕۆن، سەیری دەکەین؛ بەم شێوەیە ڕەنج و بەدیلێکی گەورەیان داوە. هەموو ئەو هەڤاڵانەی کە شەهید بوون سارایان کردە نمونە و ڕۆڵێکی گەورەیان لە تێکۆشاندا بینی. ئەو هەڤاڵە ژنە گەنجانەی لە پێگەی بەرخۆدان تێدەکۆشن، ئازادی سارا بە نموونە  بۆ خۆیان وەردەگرن و ڕووبەڕووی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەبنەوە، هەڤاڵانمان بەم شێوەیە بەرخۆدان دەکەن و هەمیشە سەردەکەون. چونکە ئەمە ئەرکێکی پیرۆزی ئێمەیە".

'هەڤاڵیەتی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ'

 ئاڤاشین جودی ئاماژەی بەوەدا کە بەرخۆدان لە زیندانی ئامەد ئیرادەی فاشیزمی شکاند و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "بکوژ، ئەسەد ئۆکتای، نەیتوانی ئیرادەی هەڤاڵ سارا بشکێنێت، لە بەرامبەر بەرخۆدانی سارادا، ئەسەد ئۆکتای، شکستی هێناوە. ئەم بەرخۆدانە ناوازەیە نەک هەر ئەسەد ئۆکتای، بەڵکو دەوڵەتی تورکی تێکشکاندووە. هاوڕێی سارا ئیلهامی ئەم بەرخۆدانەی لە سەرۆک وەرگرتووە. ئەمەش ئەوە دەردەخات کە هەڤاڵیەتی سارا لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ هاوڕێیەتییەکی ڕاستەقینە بووە. وەفاداری بە ڕێبەر ئاپۆ بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ گەلیشدا دیار بوو. پێگەی لە کۆمەڵگادا بە خۆشەویستی و ڕێزەوە پێشوازی لێکرا و کەسێکی خۆشەویست بوو لە نێو گەلدا. لەم ڕووەوە شەهید بوونی هاوڕێی سارا کاریگەری زۆری لەسەر گەل داناوە. هەروەها لە سەر ئاستی جیهاندا هاوسۆزییەکی زۆر بۆ هاوڕێی سارا نیشاندرا، ئەو ژنانەی کە بۆ ئازادی خۆیان تێدەکۆشن، هەڤاڵ سارا وەک پێشەنگی خۆیان دەبینن.

'ئێمە قەرزاری ڕێبەر ئاپۆین'

گەریلا ئاڤاشین جودی لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: "تا سەردەکەوین هەر تێدەکۆشین. پێوەری سەرەکی ئێمە شکاندنی گۆشەگیریی و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە. چونکە قەرزداری ڕێبەر ئاپۆین. هەزاران قارەمانمان هەیە کە ڕێبەر ئاپۆ ئافراندوونی، وەک هاوڕێ سارا، زیلان، بێریتان، دەلال و لەیلا. وەک شوێنکەوتووی ئەو هەڤاڵانە بەڵینی بەردەوامیدان بە تێکۆشانی هەڤاڵانمان داوە، کە ڕێبەر ئاپۆ بە ئێمەی ناساندوە. لە کۆتایدا سڵاو لە بەرخۆدانی زیندانیان دەکەم کە بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، چالاکیی مانگرتن لە خواردنی ئەنجام دەدەن. هەتا کۆتایی ڕێگەیان بەرنادەین. داوا لە گەنجان دەکەم لە دژی فاشیزم بجەنگن. چونکە ئەوەی دەتوانێت فاشیزم بروخێنێ و پێشەنگایەتی ئەم شۆڕشە بکات گەنجانن. هەتا کۆتایی پشتگیری لە گەنجان دەکەین و چیمان لەدەست بێت لەو پێناوەدا دەیکەین. لەو باوەڕەداین لە کەسێتی هاوڕێ سارا، فیدان و لەیلادا سەرکەوتن بەدەست دێنن و لە تێکۆشانی شەڕی تونێلەکاندا بە ڕێزەوە یادیان دەکەینەوە. بەڵین دەدەین لە سەر ڕێگەی ئەوان بەردەوام بین.