گەریلای هەپەگە هێرش ڕۆژهەڵات لە مارسیلیا یادکرایەوە

گەریلای هەپەگە هێرش ڕۆژهەڵات کە ٢٠ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە دێرسیم شەهید بوو، لە شاری مارسیلیا یادکرایەوە.

گەریلای هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) هێرش ڕۆژهەڵات لە ٢٠ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە دێرسیم شەهید بوو، لە شاری مارسیلیای فەرەنسا یادکرایەوە. یادەکە بە پێشەنگایەتی مەجلیسی ژنانی ئارین میرکان و کۆمیتەی شەهیدان لە ناوەندی جڤاکی دیموکراتیکی کورد ئەنجامدرا. لە گۆڕەپانەکەدا، وێنەی گەریلای هەپەگە هێرش ڕۆژهەڵات و ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دانرا.

پاش ڕێزگرتن لە یادی شەهیدان، بەناوی بنەماڵەی شەهید دەلیل قسەکرا و گوترا: "تا ئازادی کوردستان تێکۆشانمان بەردەوام دەبێت، سەری ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کورد ساغ بێت، شەهید نامرن".

لەسەر ناوی جڤاکی دیموکراتیکی کورد قسەکرا، تیشکخرایە سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گوترا: "پێویستە لەڕێگەی تێکۆشانەوە شایستەی شەهیدان بین".

یادەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.