"گەشتی ئازادی" لە ئەڵمانیا لە ڕۆژی دووەمدایە

"گەشتی ئازادی"ـی گەنجانی کورد لە ئەڵمانیا بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ڕۆژی دووەمدا بەردەوامە.

لە دووەم ڕۆژی ڕێپێوانەکە لە شاری هایدلبێرگ، گەنجان سڵاویان لە بەرخۆدانی گەریلا کرد کە دژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەرخۆدان دەکەن. گەنجان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری هایدلبێرگ تا هۆکنهایم ڕێپێوان دەکەن.

ئەم قۆناغەی دووەمی ڕێپێوانەکە کاتژمێر ١٠:٠٠ لەبەردەم وێستگەی شەمەندەفەری هایدلبێرگ دەست پێ دەکات، بەدرێژایی ٢١ کیلۆمەتر بەردەوام دەبێت.