ڕەگەزپەرستەکان جارێکی تر هێرشیان کردە سەر خوێنکاران
لە زانکۆی ئەنقەرە کۆمەڵیکی سەر بە پارتی فاشیست و ڕەگەزپەرستی مەهەپەی هاوبەشی دەسەڵات، جارێکیتر هێرشیانکردە سەر خوێندکاران.
لە زانکۆی ئەنقەرە کۆمەڵیکی سەر بە پارتی فاشیست و ڕەگەزپەرستی مەهەپەی هاوبەشی دەسەڵات، جارێکیتر هێرشیانکردە سەر خوێندکاران.
ئەمڕۆ لە کامپی جەبەجی زانکۆی ئەنقەرە، لەکاتی کۆبوونەوەی خوێنکاران، کە بۆ بەشداریکردنیان لە تاقیکردنەوەکان چووبوونە بەردەم کۆلێژی ڕاگەیاندن، جارێکی تر کۆمەڵێک ڕەگەزپەرست هێرشیانکردە سەریان.
ڕەگەزپەرستەکان دەیانگوت 'ناهێڵێن ئەم خوێنکارانە بەشداری تاقیکردنەوەکان ببن' و هەڕەشەیان لە خوێندکاران کردوە.
ڕەگەزپەرستەکان پشت بە دەوڵەت دەبەستنن، دوابەدوای وەڵام و بەرپەرچدانەوەی خوێندکاران شوێنەکیان جێهێشت.
لە ١٠ی کانوونی دووەمیش کۆمەڵێک ڕەگەزپەرست هێرشیان کردبووە سەر خوێندکاران.