هاوسەرۆکی هەدەپەی ئاگری پاش ٩ ساڵ ئازاد کرا

هاوسەرۆکی هەدەپەی ئاگری ئۆزلەم دەمیر ساڵی ٢٠١٦ زیندانی کرا، لە دوای ٩ ساڵ ئازاد کرا.

ئۆزلەم دەمیر ساڵی ٢٠١٦ بە شێوەی ئارەزوومەندانە و تاوانباردکردن بە تۆمەتی "ئەندامێتی لە ڕێکخستن" زیندانی کرا بوو.

ئۆزلەم دەمیر پاش ٩ ساڵ لە زیندانی سیجانی ئازاد کرا، لەبەردەم زینداندا لە لایەن پەرلەمانتاری ئاگری دەم پارتی نەجلا دەمیر، ڕێکخراوی ئەنقەرەی دەم پارتی و بنەماڵەکەیەوە پێشوازی لێکرا.

ئۆزلەم دەمیر بەرەو ئاگری بە ڕێدەکەوێت.