هاوسەرۆکی کەنەکە: پێویستە لە هەموو پارچەکانی کوردستان یەکهەڵوێستی هەبێت

هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) ئەحمەد قەرەموس ڕایگەیاند، بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ و هەڵوێسی گەریلا زۆر مانادارە و وتی، بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە پێویستە لە هەموو پارچەکانی کوردستان یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی هەبێت.

هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) ئەحمەد قەرەموس ڕایگەیاند، بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ و هەڵوێسی گەریلا زۆر مانادارە و وتی، بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە پێویستە لە هەموو پارچەکانی کوردستان یەکڕیزی و یەک هەڵوێستی هەبێت.

هاوسەرۆکی کەنەکە ئەحمەد کەرەموس لە چاوپێکەوتنێکییدا بۆ ئاژانسی ئانها، دەربارەی بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ، ڕاگەریاندراوەکانی کەجەکە، هەڵوێستی گەریلاکانی کوردستان و مامەڵەی هێزە کوردییەکان قسەیکرد.

قەرەموس ئاماژەی بەوە کرد، بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ زۆر گرنگ دەبینن و وتی: "یەکەم جارە کە سەرکردەیەکی کورد لە زیندانی دوژمندا، لەگەڵ هاوڕێکانیدا پەیامێکی لەو شێوەیە بگەیەنێت. لە مێژووی کوردستاندا هەموو پێشەنگانی کورد لەسێدارەدراون یاخود کوژراون. بانگەوازەکەی بەڕێز ئۆجالان نەک تەنها لەنێو کورددا، لە گۆڕەپانی نێونەتەوەیشدا دەنگی دایەوە، دەوڵەتانی وەک ئەمریکا، ئینگلتەرا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا لێدوانی ئەرێنیان دا. بەڕێز ئۆجالان لەو ڕێیەوە دەیەوێت بۆ پرسی کورد بە ڕێبازی سیاسی چارەسەرییەک بدۆزێتەوە. هەوڵەکانی بەڕێز ئۆجالان لە ساڵی ١٩٩٣ـەوە بەردەوامن و بەردەوام وتوویەتی بەدوای موخاتەبێکدا دەگەڕێت. ئێستاش بەڕێز ئۆجالان لەڕێی بانگەوازی ٢٧ـی شوباتەوە هەنگاوێکی تر دەنێت."

قەرەموس باسی لەوە کرد، پەکەکە بڕیاریداوە کە کۆتایی بە شەڕی چەکداریی بهێنێت. ئەمە هەڵوێستی گەریلا نیشاندەدات کە پرۆسەکە ئەم پرۆسەیە لە شێوەی تەسلیمبووندا نییە. ئەمە دڵسۆزییەکە و ڕاستگۆیی نیشاندەدات. هەربۆیە ئێمە هەڵوێستی گەریلا گەلێک پیرۆز دەبینین و پشتیوانی لێدەکەین.

'کەنەکە پشتیوانی پرۆسەکەیە'

ئەحمەد قەرەموس ئاماژەی بەوە کرد، کەنەکە لە یەکەم ڕۆژەوە پشتگیریی لە بانگەوازەکانی ڕێبەر ئاپۆ دەکات و ڕایگەیاند: "بەڕێز ئۆجالان کە لەگەڵ هاوڕێکانیدا لە زیندانی ئیمراڵی پەیامێکی بڵاوکردبووەوە، بە شێوەیەکی ڕوون و ئاشکرا دەڵێت دەچنە قۆناغی دووەمەوە. ئێمە ئەمە وەک ڕێککەوتنێک لەگەڵ دەسەڵاتدارانی دەوڵەت لێکدەدەینەوە. هێزە کوردییەکانیش سەداسەد بەگوێرەی ئەمە هەڵوێست وەردەگرن و بەجێی دەهێنن."

قەرەموس جەخی لەوەکردوەە تا ئێستا دەوڵەتی تورک هیچ هەنگاوێکی جددی نەناوە و ڕایگەیاند: "باوەڕی و هەڵوێست نیشان نادات. بە بڕوای من بەگوێرەی ڕێکەوتنەکان وا چاوەڕوان دەکرا کە لە پەرلەمانی تورکیا کۆمسیۆن درووستکرایە. پێویستە هەندێک یاسا دەربکرێن کە بتوانن ئاستەنگی لەبەردەم چارەسەری کێشەی کورد لابەرن. لەم بارەیەوە هیچ ئامادەبوونێکی جددی نییە. لە پرسی دیموکراسیدا واتا دامەزراندنی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیکیدا تورکیا هەنگاوی نەناوە. لەبەرامبەر ئۆپۆزسیۆن فشار و سەرکوتکردنەکان لەزیادبووندان. وەک دەردەکەوێت تورکیا لە بواری دیموکراسیدا ئامادە نییە. دیموکراسی کڕین و فرۆشتنی پێوە ناکرێت، دیموکراسی نۆرم و پێوەری خۆی هەیە، واتا زەمینەیەک کە هەرکەس دەتوانێت بەشێوەیەکی ئازادانە بۆچوونی خۆی بڵێت و خۆی ڕێکخراو بکات. پێویستە ئاستەنگییەکان لاببرێن و یاسا دەربکرێت تاوەکو زەمینەی دیموکراسی بڕەخسێت."

قەرەموس تیشکی خستەسەر گرنگیی و مێژووییەتی پرۆسەکە و گوتی: هەربۆیە پێویستە هەموو هێزە کوردییەکان پشتیوانی بکەن. ئێمە وەکو کەنەکە پشتیوانی لەم پرۆسەیە دەکەین. بانگەوازی بەڕێز ئۆجالان مێژووییە. پێویستە لە ڕۆژهەڵات، باشوور، باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان هەمووان بەشداری ئەم پرۆسەیە ببن تاوەکو بتوانین چارەسەری بدۆزینەوە. پێویستە دەستی دیالۆگ و چارەسەری بەهێز بکەین.

تەڤگەری کورد لە سێ پارچەی کوردستان لە پرۆسەیەکی دانوستاندندایە، مەترسیش لە ئارادان. هەربۆیە پێویستە لە هەموو بەشەکانی کوردستان بۆ چارەسەریی هەمیشەیی بەشداریکردن لە پرۆسەکەدا دروستببێت، بابەتە نەژادییەکان بخەینە لایەکەوە، لەسەر یەکڕیزی و یەک هەڵوێستی کاربکەین."