هاوسەرۆکی ناوچەی ئەسەنیورتی هەدەپە زیندانیکرا

ئەرجان ساغلەم هاوسەرۆکی ناوچەی ئەسەنیورتی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) رەوانەی زیندانکرا.

ئەرجان ساغلەم هاوسەرۆکی ناوچەی ئەسەنیورتی هەدەپە، بە بیانووی ئەوەی وێنەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە ناو ژوورەکەیدا لە باڵەخانەی هەدەپەدا هەڵواسیوە، زیندانیکرا. دیلان کلچ هاوسەرۆکی ناوچەی ئەسەنیورتی هەدەپەش بە شەرتی کۆنتڕۆڵ ئازادکرا.

ئەرجان ساغلەم و دیلان کلچ هاوسەرۆکانی ناوچەی ئەسەنیورتی ئەستەنبوڵ بە بیانووی هەڵواسینی وێنەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە باڵەخانەی رێکخستنی ئەسەنیورتی هەدەپە، دەستگیرکران. دوای ٦ رۆژ ساغلەم ڕەوانەی زیندانکرا و کلچیش بە شەرتی کۆنتڕۆڵ ئازادکرا.

ف.ق