هاوسەرۆکی پێشووی مەد_دەر ڕەفعەت ڕۆنی زیندانی کرا

هاوسەرۆکی پێشووی مەد_دەر ڕەفعەت ڕۆنی کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی قڕکردن دژی دامەزراوەکانی زمان دەستبەسەرکرا، زیندانی کرا.

هێرشی قڕکردن لەسەر دامەزراوەکانی زمان

لە ئامەد، ڕۆژی ٢٤ ی ئەیلول هەڵکوترایە سەر بینای مەد_دەر و ناوەندی ئەنکا و پایزە کتێب، لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی سەر دامەزراوەکان، ٣٠ بەڕێوەبەری دامەزراوە و مامۆستای زمانی کوردی دەستبەسەرکران. هەر ٣٠ کەسەکە بەهۆی وتەی دانپیانەر ئومێد ئاکبیک و ٢ شایەتحاڵی نهێنی کە دەربارەی سەدان کەس ئیفادەیان داوە، دەستبەسەرکران.

لەو کەسانە، ٢٨ کەسیان ئازادکران. مامۆستای کوردی و هاوسەرۆکی پێشووی مەد_دەر ڕەفعەت ڕۆنی بە تۆمەتی "ئەندامێتی ڕێکخستن" زیندانی کرا. دیلان گوڤەنچ بە داوای گرتن ڕەوانەی دادگا کرا و بە مەرجی چاودێریی یاسایی ئازادکرا.