کۆمیتەی بەڕێوەبەری بزوتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "ململانێی نێوان بندەستان و دەسەڵاتداران لە تەواوی مێژوودا لە ئاستی جیاجیادا بەردەوام بووە. ئەمڕۆ لە خاکی کوردستاندا شەڕێکی چەپەڵ کە حکومەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە بەڕێوەی دەبات گەیشتووەتە قۆناغێکی گرنگ. دەسەڵاتداری فاشیست بە سەفەربەری کردنی هەموو هێزی خۆی هەوڵ دەدات تێکۆشانی ئازادیی کورد لەناوببات. لە بەرامبەر هێرشەکانی دەسەڵاتی فاشیست، تێکۆشانی ئازادیی گەلانی چەوساوە لە جوگرافیای تورکیا و کوردستان بە بڕیاردارییەوە بەردەوامە".
لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە بۆ پارەدارکردن و وەرگرتنی پشتیوانی دارایی بۆ سیاسەتی شەڕ لە تورکیا و کوردستان، هەموو دەرفەتەکانیان خستووتەگەڕ.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو کە یەک لە سەرچاوە گرنگەکانی فاشیزم کەرتی گەشتیارییە و لەو رووەوە راگەیەندراوە، "با گەلەکەمان بزانێت کە هەر داهاتێکی ئەو بوارە دەبێتە بۆمب، مردن و خوێن لە بەرامبەر رەنجدەرانی تورکیا و کوردستان.
دەسەڵاتداری ئەردۆغان بەهۆی سیاسەتەکانی لەناو گەلانی جیهاندا رسوا بووە. گەلانی جیهان رۆژ لە دوای رۆژ باشتر دەبینن کە دەسەڵاتدارییەکەی جگە لە هەژاری و شەڕ هیچ شتێک بە گەلان نادات.
مەبنە هاوبەشی شەڕی چەپەڵ
بانگەوازمان بۆ گەلانی تورکیا و جیهان ئەوەیە کە لەناو قەیرانی ئابوریدا کە دەسەڵاتدارانی ئاکەپە-مەهەپە تێیدا چەقیون بە هیچ جۆرێک نەبنە پشتیوانی ئەوە. کاتێک مرۆڤ ئاستی شەڕی چەپەڵ و گوشاری دەسەڵاتداری فاشیست بهێنێتە بەرچاو، دەبێت کەس وەک توریست و گەشتیار نەچێتە تورکیا و نەبنە هاوبەشی ئەم شەڕە چەپەڵە.
لە هەلومەرجی هەنوکەییدا رۆیشتن بۆ تورکیا وەک گەشتیار و ئەو پارەیەی لەوێ خەرج دەکرێت دەبێت پشتیوانی راستەوخۆ بۆ داگیرکەرییەکانی دەسەڵاتی فاشیست لە سەر خاکی کوردستان.
حکومەتی فاشیستی چ رێبازێک بەکاردەهێنێت با بەکاری بهێنێت، لە بەرامبەر تێکۆشانی شۆڕشی یەکگرتووی گەلانی تورکیا و کوردستان شکست دەهێنێت.
رۆژ رۆژی تێکۆشانی ئازادیی لە دژی فاشیزمە، رۆژی یەکگرتن بە دەوری شۆڕشی یەگکرتووە.
مەبنە کڕیاری ئەم کەرتە پشتیوانی دارایی لە شەر دەکات و نەبنە هاوبەشی شيری چەپەڵ.
ئەوانەی شەڕی چەپەڵ بەڕێوەدەبەن سکست دەهێنن و گەلانی خۆڕاگر سەردەکەون."
هـ. ب