هەبەدەهە: جارێکی دیکە فاشیزم بە تەواوی تێک دەچێت

کۆمیتەی بەڕێوەبەری هەبەدەهە لەدژی هێرشی داگیرکەری راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، " جارێکی دیکە فاشیزم بە تەواوی تێک دەچێت، شەڕی شۆڕشگێری سەردەکەوێت و بانگەوازی بەرخۆدانی گەلی کرد.

کۆمیتەی بەڕێوەبەری تەڤگەری شۆڕشگێری یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) لەدژی هێرشی داگیرکەری حکومەتی ئاکەپە و مەهەپە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، " هێرشەکان وەک هەوڵی داگیرکەری گارێ بێئەنجام دەبن. فاشیزم جارێکی دیکە لەبەرانبەر شۆڕشی یەکگرتوو تێک دەچێت و گەریلا جارێکی دیکە سەرکەوتنی خۆی پیرۆز دەکات."

هەبەدەهە لە کۆتایی راگەیەنراوەکەیدا بانگەوازی بۆ گەل کرد و وتی، " بانگەوازیمان بۆ گەل ئەوەیە کە بە هەموو شێوەیەک هێز بە شۆڕشی یەکگرتوو بدەن. رۆژ رۆژی ڕێکخستنی دژی فاشیزم و حەسابپرسینە لە فاشیزم و وتی، " پێویستە ئەم ئاگرە ببەینە ناو کۆشک و دیوانی ئەو کەسانەی کە خۆیان لەنێو ئاسایش و ئارامیدا دەبینن."

ف.ق