هەبەدەهە: شەهیدان مەشغەڵی تێکۆشانی ئێمەن
تەڤگەری شۆڕشگێری یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) یادی ماهیر چایان و هاوڕێکانی کردەوە و رایگەیاند، ئەوان مەشغەڵی تێکۆشانی ئێمەن.
تەڤگەری شۆڕشگێری یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) یادی ماهیر چایان و هاوڕێکانی کردەوە و رایگەیاند، ئەوان مەشغەڵی تێکۆشانی ئێمەن.
ئیشکگری ئازادی بۆ ئازادی جەستەیی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا لە ١٠مین ساڵیدا بەردەوامە. ئیشکگری هەفتەی ٥١٠مین لەلایەن ئەنجامانی تەڤگەری شۆڕشگێری یەکگرتووی گەلانەوە بەڕێوە دەبرێت.
ئەندامانی هەبەدەهە لە شوێنی ئیشکگریەکە کۆبونەوە و دروشمی شەهید نامریان وتەوە.
لەوێ راگەیەنراوێک خوێندرایەوە و باسی ئەوەکرا کە هەڤاڵانی شەهیدی قزڵدەرە، یەکەمین نمونەی تێکۆشان، پێشەنگایەتی و هەڵوێستی ڕاپەڕینن کە خۆبەدەستەوەدانیان رەت کردەوە.
راگەیەنراوەکە بە دروشمی ' لەدژی فاشیزم، شان بە شان کوردستان بۆ فاشیزم دەبێتە گۆڕستان' کۆتایی هات.
ف.ق