هەبەدەهە: تێکۆشانی شۆڕشی یەکگرتوو ڕێگەمان ڕوناک دەکات
هەبەدەهە گوتی: "لە ٩هەمین ساڵیاددا لەگەڵ ئەوەی دەسەڵاتداری فاشیست هەموو دەرفەتەکانی خۆی بە کار دەهێنێت، ئێمەی هەبەدەهە لە هەموو گۆڕەپانێک کارەکانمان بەردەوام دەبێت."
هەبەدەهە گوتی: "لە ٩هەمین ساڵیاددا لەگەڵ ئەوەی دەسەڵاتداری فاشیست هەموو دەرفەتەکانی خۆی بە کار دەهێنێت، ئێمەی هەبەدەهە لە هەموو گۆڕەپانێک کارەکانمان بەردەوام دەبێت."
کۆمیتەی بەڕێوەبەری بزووتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) ڕایگەیاند: "تەڤگەری شۆڕشی یەکگرتووی گەلان لە ١٢ی ئاداری ٢٠١٦دا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و لە هەمانکاتدا لە گەڕەکی گازی ڕاگەیاندرا.
هەبەدەهە لە دامەزراندنییەوە لە تورکیا و کوردستان لە دژی فاشیزمی ئاپەکە-مەهەپە بوو بە یەکێک لە بەڕێوەبەرانی تێکۆشانی یەکگرتووی.
لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، لە چیاکانی کوردستاندا پاراستنی شۆڕشی ڕۆژئاوادا، لەگەڵ تێکۆشانی ئازادی گەلی کوردی گەریلا و جەنگاوەرانی هەبەدەهە بوون بە کەسانی خاوەندارێتی کردن لەم تێکۆشانە.
دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە لە ساڵی ٢٠١٥ەوە لە بەرانبەر گەلی کورد، چینی کرێکاری تورکیا، ڕەنجدەران، ژنان و شوناسی بندەستان شەڕی ڕاگەیاند.
دەسەڵاتداری فاشیست بە پشتگیری ناتۆ، حکومەتی ئێراق و پەدەکە هەموو دەرفەتەکانی خۆی بەکارهێنا و هەوڵی دا تەڤگەری شۆڕشی یەکگرتوو لە ناوببات. لە ٩ ساڵی ڕابردوودا و لە ١٠هەمین ساڵدا دەسەڵاتداری فاشیست لەگەڵ ئەوەی هەموو دەرفەتەکانی خۆی بەکار دێنێت کارەکانی هەبەدەهەش لە هەموو گۆڕەپانێک بەردەوامە."
لە ڕاگەیاندراوەکەی تەڤگەری شۆڕشی یەکگرتووی گەلان بەڵێنی سەرکەوتنی تێکۆشان لە ١٠هەمین ساڵیا دووپاتکرایەوە و گوترا: "لەم تێکۆشانەدا بە سەدان فەرماندار، شەڕڤان، جەنگاوەرانی هەبەدەهە چوونە ڕیزی کاروانی نەمرانەوە، بە دەیانیش زیندانی کران.
جارێکی دیکە دەمانەوێت بە بیری بهێنینەوە ڕێگەی زۆر بەهێزی خاوەندارێتی کردن لە یادکردنەوەی ئەوان سەرخستنی تێکۆشانی شۆڕشی یەکگرتووییە.
لە کۆتاییدا وەک هەبەدەهە لە بەرانبەر کۆمەڵکووژیی چەتە سەلەفییەکان لە سووریا لە بەرانبەر گەلی عەلەوی، بە بەهێزییەوە لەگەڵ گەلی عەلەوی عەرەب داین. ڕژێمی ئەردۆگانی فاشیست هاوکاری ئەو کۆمەڵکووژییانە لە بەرانبەر گەلی عەلەوی عەرەب.
بانگەواز لە کرێکار، ڕەنجدەر و بندەستان، هەموو مەزهەبەکان دەکەین لە بەرانبەر کۆمەڵکووژییەکان هەڵوێست وەربگرن.
وەک هەبەدەهە ئیرادەی خۆمان جارێکی دیکە نیشان دەدەین حسابی ئەو کۆمەڵکووژییانەی چەتە فاشیستەکان ئەنجامیانداوە دەپرسینەوە."