کۆمیتەی بەڕێوەبەری بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) بە بۆنەی ٤٥ ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژی مەرەش ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیاندراوەکە هاتووە:
"هەرچەندە ٤٥ ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژیی مەرەشدا تێپەڕێوە، بەڵام لەبیر نەچووە، لەو کۆمەڵکوژییەی کە ١٩ی کانونی یەکەمی تا ٢٦ی کانونی یەکەمی ساڵی ١٩٧٨ دەستیپێکرد، دەیان شۆڕشگێڕ، کورد و عەلەوی تیرۆرکران.
کۆمەڵکوژی مەرەش، کۆمەڵکوژییەک بۆ سەرکوتکردنی توڕەیی گەل بوو، بۆ خنکاندنی دەنگی چینی کرێکار لە دژی ستەم، بۆ تێکشکاندنی تێکۆشان بۆ مافەکانی کورد و عەلەوی و گەلانی بندەست بوو. دەسەڵاتداران درکیان بەوە کرد کە ئەمە دەبێتە هۆی سەرهەڵدانێکی گەورە.چونکە سیستەمی سانسۆر، لەناوبردن، ئینکاری و سیاسەتەکانی سەرکوت نەیتوانی کۆتایی بە توڕەیی گەل بهێنێت، بۆیە دەسەڵاتدارانی تورک لە ساڵی ١٩٧٧ نەخشەی کۆمەڵکوژیان داڕشت.
بەهۆی نایەکسانی لە هاوسەنگی هێزەکاندا، زیانێکی زۆری لێکەوتەوە. دەرفەتی بەرگری بە گەل نەدرا. لە ئەنجامی هێرشەکەدا سەدان کەس کوژران؛ ماڵ، کارگە، دامەزراوە و کۆمەڵە دیموکراسیەکان وێران و سووتێنران. سەدان کەس بریندار بوون، گەل ناچار بوون شوێنەکانیان بەجێبهێڵن.
مێژووی کۆماری تورکیا مێژووی کۆمەڵکوژییەکانە. کۆمەڵکوژی مەرەش تەنیا یەکێکە لەو پرۆسە تاریکانەیە، بەڵام دەوڵەتی فاشیستی تورک نەیتوانی بە کۆمەڵکوژی مەرەش بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی کورد سەرکوت بکات. لەو ڕۆژەوە دەیان کۆمەڵکوژی، ئەشکەنجە و گوشار بەردەوامی هەیە. سەرەڕای هەموو ئەمانەش نەریتی سەرهەڵدان و تێکۆشانی شۆڕشگێڕانەی گەل بە ئیرادەوە بەردەوامە.
ئێمە بە تێکۆشانی شۆڕشگێڕانەی یەکگرتوومانەوە لێپرسینەوە لەم کۆمەڵکوژییە دەکەین. داوا لە گەلەکەمان دەکەین کە تێکۆشانی شۆڕشگێڕانەی یەکگرتوومان بەهێزتر بکەن و لێپرسینەوە لە دەوڵەتی فاشیشتی تورک بکەن.