هەدەکە لەبارەی شەڕی ئوکراینا و روسیا: چارەسەری بە پشتگیری نێونەتەوەیی گەلان بەدی دێت

هەدەکە ئاماژەی بە سیاسەتی شەڕی دەوڵەتان کرد و رایگەیاند، چارەسەری بە پشتگیری نێونەتەوەیی گەلان دەبێت.

کۆنگرەی دیموکراتی گەلان (هەدەکە) لەبارەی شەڕی روسیا و ئوکراینا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

هەدەکە ئاماژەی بەوەکرد کە شەڕی دژی ئوکراینا ' شەڕێکی ئیمپەریالە و ئامانجیشی داگیرکردنە' و وتی، " جارێکی دیکە بینیمان، ناتۆ، روسیا، هێزەکانی بە پیشەنگایەتی چین بۆ ئەوەی ببنە دەسەڵاتدار و زلهێزی گەورە، سیستمی نوێ و شەڕێکی جیهانیان لەبەرچاو گرتووە."

هەدەکە ئاماژەی بە نزیکایەتی روسیا و ئەمریکا کرد و وتی، " ئێمە نە سیاسەتی شەڕ کە روسیا بە بیانوی ئاسایشی خۆی دەیکات و نە نزیکایەتی ئەمریکا کە بە بیانوی دیموکراسی دەیکات، بە ئەرێنی نابینین."

هەدەکە وتی، " جارێکی دیکە رایدەگەیەنین کە ئێمە لەدژی شەڕی کاپیتالیزم، سیستمی داگیرکەری ئەمپەریالیزم، لەدژی داگیرکەرین و لایەنگری تێکۆشانی ئاشتی، دادپەروەری و ئازادی گەلانی جیهانین، بڕوامان وایە کە چارەسەری بە پشتگیری و تێکۆشانی نێونەتەوەیی هاوبەشی گەلان و ژێردەستەکان بەدی دێت."

ف.ق