هەدەكە: ئێمە بەرامبەر بە شەڕ هەڵوێست دەرببڕین
كۆنگرەی دیموكراتیكی گەلان "هەدەكە"، سەبارەت بەهێرشی داگیركەری دەوڵەتی تورك رایگەیاند؛ بانگەواز بۆ دیموكراتیخوازانی توركیا دەكەین لەبەرامبەر شەڕ دا دەنگ هەڵبڕن و هەڵوێست نیشان بدەن.
كۆنگرەی دیموكراتیكی گەلان "هەدەكە"، سەبارەت بەهێرشی داگیركەری دەوڵەتی تورك رایگەیاند؛ بانگەواز بۆ دیموكراتیخوازانی توركیا دەكەین لەبەرامبەر شەڕ دا دەنگ هەڵبڕن و هەڵوێست نیشان بدەن.
دەستەی بەرێوەبەری كۆنگرەی دیموكراتیكی گەلان "هەدەكە"، لەسەر هێرشی داگیركەری و دەسەڵاتداریەتی ئاكەپە ـ مەهەپە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوكردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەكەی هەدەكەدا هاتووە؛ رژێمی كۆشك هەوڵدەدات داهاتووی خۆی بەسیاسەتی شەڕ مسۆگەر بكات. دەسەڵاتداریەتی ئاكەپە ـ مەهەپە، كە رۆژبەرۆژ پشتیوانی گەل لەدەست دەدات، جارێكی تر هیوای خۆی بەشەڕ بەستووە.
هێرشی سەربازی لەدژی بەرێوەبەری هەرێمی كوردستان نە سودێكی بۆ گەلانی توركیا و نە دیموكراسیخوازانە. ئەم هێرشە بۆ مانەوەی تەنیا پیاوێكە. ئەمڕۆكە ئەو كەسانەی لەدژی فەقیری، برسیەتی و زمان ناتوانن شتێك بكەن، چۆن لەئاسمان و زەوییەوە هێرشی سەربازی دەكەن؟ دەسەڵاتداریەتی ئاكەپە و مەهەپە ئەو باجەی لەهاوڵاتیان و كرێكارانی وەرگرتووە، نە بۆ سیاسەتی ئاشتیخوازانە، بۆ سیاسەتی شەڕخوازانە بەكاریدەهێنێت.
ئێمە جارێكی تر دووبارەی دەكەینەوە، ئەم شەڕە بۆ بەرژەوەندیی گەلان نییە، ئەم شەڕە بۆ بەرژەوەندیی دەسەڵاتدارانە. ئێمە جارێكی تر دەستنیشانی دەكەین، ئێمە لەدژی هێرشی سەربازین بۆ سەر بەرێوەبەرایەتی هەرێمی كوردستان. بانگەوازی لەگەل و هێزە دیموكراتیكخوازەكانی توركیا دەكەین، دەنگی ناڕەزایەتی خۆیان بەرامبەر بەشەڕ بەرز بكەنەوە و هەڵوێستی خۆیان نیشان بدەن.
ژ.ت