هەدەپە: دەسەڵاتی ئاكەپە ـ مەهەپە بۆ شاردنەوەی هەژاری و فەقیری دەستی بەشەڕ كردووە

لەئەنجامنامەی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی هەدەپەدا راگەیەندراوە؛ بۆ ئەوەی برسێتی و فەقیری و هەژاریی لەڕادەبەدەر لە توركیا بشارنەوە دەستیان بەئۆپەراسیۆن كردووە. دەبێت رای گشتی و هێزە دیموكراتیكخوازەكان ئەمە باش ببینن.

ئەنجامنامەی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارتی دیموكراتیکی گەلان "هەدەپە" لە ١٧ی نیسان دا، بە بەشداریی هاوسەرۆكانی گشتی پەروین بۆڵدان و میتحەت سانجار بۆ رای گشتی ئاشكرا كرا.

لەئەنجامنامەكەی هەدەپەدا هاتووە؛ قەیرانی هەمەلایەنە، كە دنیای بەخۆیەوە دیلکردووە، شەڕی هەژمۆنیی هێزە ئەمپریالیستەكان قورستر دەكات و ئاماژە بەشەڕی رۆژهەڵاتی ناوین، باكوری ئەفریقا و شەڕی ئۆكراینیا كراوە.

لەئەنجامنامەكەدا هاتووە؛ سەرمایەداری هەموو کات بۆ دەربازبوونی قەیران هەنگاوێك دەنێت، كاركەر، رەنجدەر و گەل هنجن هنجن دەكرێن. ئێمە بەپەلە بانگەوازی دەكەین. شەڕی روسیا و ئۆكراینیا دەبێت بەپەلە راوەستێت و كۆتایی بە كۆشتنی مرۆڤەكان بێنن.

بەشێكی زۆری ئەنجامنامەكە لەسەر هێرشی داگیركەری دەوڵەتی تورك لەباشوری كوردستان و باكوری رۆژهەڵاتی سوریا راوەستەی كردووە.

پەیوەست بەبابەتەكەوە؛ لەئەنجامنامەكەی هەدەپەدا هاتووە؛ لەكەش و هەوایەكدا، كە شەڕی روسیا ـ ئۆكراینیا بەردەوامە، دەسەڵاتداریەتی لەتوركیاش هێرشی هەرێمی كوردستان و رێوەبەری باكور و رۆژهەڵاتی سوریای كردووە و دەڵێت: "هێرشی سەربازیی "چڕنوکی قوفڵ" لەم كاتەدا لەسەر خاكی هەرێمی باشوری كوردستان بەرێوە دەچێت، یەكێك لەو هێرشانەیە، كە ماوەی چل ساڵە پێكدێت و چارەسەری پرسی كورد دەگەینێت بە بنبەستبوون.

دەسەڵاتدارت ئەو ئۆپەراسیۆنانە بۆ پەردەپۆشكردنی قەیرانی ئابوری، فەقیری و برسێتی بەكاردەهێنێت. پێویستە رای گشتیی توركیا و هێزە دیموكراتیكخوازەكان ئەم راستیە ببینن. ئەم شەڕە نە بۆ وڵاتە. ئەم شەڕە بۆ بەردەوام بوونی هاوپەیمانی ئاكەپە ـ مەهەپەیە. وڵات و رۆژهەڵاتی ناوین بەئاشتیەكی بەروومەت لەسەر بنەمای یەكسانی گەلان دەتوانن ئارام بژین.

ژ.ت