هەدەپە: ڕۆڵی عەبدوڵا ئۆجالان زۆر گرنگە

هەدەپە ڕایگەیاند کە دۆزی هاوپەیمانی ئاکەپە و مەهەپە دوژمنایەتیە بەرامبەر بە کورد و وتی "ڕۆڵی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ڕۆڵێکی زۆر گرنگە".

ئه‌نجومه‌نی پارتی هه‌ده‌په‌ ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ١٠ - ١١ی ئه‌یلولی بڵاوكرده‌وه‌.

ئەنجامنامەیە ئەنجومەنی پارتی هەدەپە بەم شێوەیەیە:

"جەنگ و ململانێی جیهان و ناوچەکەمان لە ئاستێکی مەترسیداردا بەردەوامە. شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا، شەڕەکانی سووریا و عێراق و لیبیا و دواجار هێزە ئیمپریالیستەکان ئەو شەڕەیان گەیاندۆتە ئاستی هەڕەشەی هێرشی ئەتۆمی. هاوپەیمانی ئاکەپە و مەهەپە لە سیاسەتی دەرەوەدا بەردەوامە لە دوژمنایەتی کورد و دەیەوێت فراوانتر بێت. ئەم هاوپەیمانییە جەنگییە سیاسەتی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی خۆی لەسەر بنەمای ئەمە ئامادە کردووە، و بەردەوامە لە هێرشکردنە سەر باشووری کوردستان بۆ ئەوەی سیاسەتی ناوخۆی خۆی دابڕێژێت و هێزی خۆی کۆبکاتەوە. دەیەوێت لەگەڵ سوریا کۆببێتەوە و دانوستان بۆ نەهێشتنی دەستکەوتەکانی کورد دەکات. ئامانجی سەرەکی حکومەتی ئاکەپە و مەهەپە لەناوبردنی بەها دیموکراسییە شۆڕشگێڕەکانی گەلی کورد و عەرەبە. دەبێت هێزە سەربازییەکانی تورکیا لەو ناوچەیە بکشێنەوە کە داگیریان کردبوو.

کاری حکومەتی ئێستا دوژمنایەتیە بەرامبەر بە کورد. ئەم هاوپەیمانییە لە ئیمرالی، گۆشەگیرییەکی ڕەهای لە دژی بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجالان دەستپێکردووە و خەریکی بنیاتنانی سیستەمێکی ئەشکەنجەدانە کە لە جیهاندا نموونەی نییە. لەگەڵ ئەو گۆشەگیرییەدا خواستراوە کە لە چارەسەر و ئیرادەی دیموکراتیزەکردنی تورکیا لە دۆسیەی کورددا دوور بکەونەوە. لەگەڵ کۆتایی هاتنی گۆشەگیرییەکە، جارێکی دیکە ڕۆڵی گرنگی عەبدوڵا ئۆجالان لە بنیاتنانی ئاشتی و دیموکراسیکردنی تورکیا ئاشکرا دەبێت. لەم ماوەیەی دواییدا، دادگای باڵای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا،  بڕیاری 'مافی ئۆمێد'ی سەبارەت بە ئۆجالان دەرکردووە و پێویستە ئەم بڕیارە بەپێی بنەما یاساییە نێودەوڵەتییەکان و ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان جێبەجێ بکرێت.

شەڕ نەک هەر کاریگەری لەسەر چارەنووسی مرۆڤەکان دروست دەکات، بەڵکو دەبێتە هۆی لەناوچوونی سروشت. لە ١٧ی ئەیلولدا، لەدژی لەناوبردنی جەنگ و لەناوبردنی سروشت، بە بەشداری ڕێکخراوە دیموکراتیکە جەماوەریەکان و بزووتنەوە ئیکۆلۆژییەکان بەرەو جودی ڕێپێوان دەکەین.

لە ٤٢هەمین ساڵیادی کودەتای سەربازیی ١٢ی ئەیلولدا، تێڕوانین بۆ کودەتاکە لە هەموو بوارێکدا بەردەوامە. حکومەت بە دانانی پارێزگارەکان و بە سیاسەتی گۆشەگیری و بە گوشار و لێکەوتەکانی لەسەر کۆمەڵگا درێژە بەم کودەتایە دەدات. هیچ ئیدارە و پراکتیکێکی کودەتا کە بیەوێت بە ستەم و توندوتیژی دەست بەسەر کۆمەڵگادا بگرێت، سەرکەوتوو نەبووە. گەل چەمکی کودەتای ئاکەپە و مەهەپە و پراکتیکی کودەتا لە ١٢ی ئەیلول پێکەوە دەهێنێتە یاد.

وڵات بە جۆرێک چووە ناو پرۆسەی هەڵبژاردنەوە. ئەنجوومەنی حیزبەکەمان تیشکی خستۆتە سەر ئەم پرۆسەیە و بڕیاریدا بە خێراکردنی چالاکییە بەردەوامەکانی هەڵبژاردن. دۆسیەی داخستنی هەدەپە و دۆسیەی کۆبانێ بەردەوامە، ئێمەش لە هەموو ڕوویەکەوە بەردەوامین لە ئامادەکارییەکانمان بۆ ئەوەی کۆمەڵگا بێ بژاردە نەهێڵینەوە.

هەدەپە دەسەڵاتی هاوپەیمانی و سەرکردایەتییە لەسەر بنەمای کار و ئازادی و دیموکراسی و دادپەروەری و یەکسانی. حیزبی ئێمه‌ ده‌بێته‌ زامنی دیموکراسی به‌رامبه‌ر کوده‌تاکان و ده‌بێته‌ زامنی ئازادی دژ به‌ ستەمکاری.

ئێمە لەسەر بنەمای ڕێگای سێیەم ڕێکدەخەین بۆ چارەسەری دیموکراسی لە دۆسیەی کورددا و بۆ نەهێشتنی جیاکاری لەسەر بنەمای بیروباوەڕ، لەسەر بنەمای کار و ئازادی و یەکسانی ڕەگەزی. ئێمە ڕۆڵ دەگێڕین لە چارەسەرکردنی ئاشتیانە و دیموکراسیانەی پرسی کورد، لە دانانی سیاسەتێکی دەرەکی کە ئیرادەی خەڵک لەبەرچاو بگرێت. یەکێتی کار و ئازادی ڕێپێوانی گەورەی دیموکراسی گەلی تورکیا لە ٢٤ی ئەیلول دەست پێدەکات، ئومێدەکان زیندوودەبنەوە، پلانی خۆمان بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکەین.

بە یەکڕیزی مێژوویی خۆمان، بە بوێری و ئومێدەوە، ئەم هەنگاوە پێکەوە لەگەڵ هەموو گەلی تورکیا، پێکەوە لەگەڵ ستەملێکراوان دەنێین و پێکەوە سەردەکەوین”.

ف.ق