لە دێرەزۆر سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمراڵی شەرمەزار کرا

خەڵکی دێرەزۆر سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمراڵی سەر ڕێبەر ئاپۆیان شەرمەزار کرد.

بۆ شەرمەزارکردنی سیستەمی ئەشکەنجە و قڕکردنی سەر ڕێبەر ئاپۆ و بانگەواز بۆ ئازادی جەستەی خەڵکی دێرەزۆر خۆپیشاندانیان کرد.
خۆپیشاندانەکە لە پێش بینای مەجلیسی خۆبەڕێوەبەری لە مەعامیل لە هەرێمی 7 کیلۆ دەستی پێ کرد و لە چوارڕیانی مەعامیل گۆڕا بۆ گردبوونەوە.
بەڕێوەبەری مەجلیسی کۆمەڵەی ژنانی زنوبیای شارۆچکەی جەزرات لینا ئەل سلێمان قسەی کرد ئەوەی بیرهێنایەوە لە دژی ڕێبەر ئاپۆ بڕیاری قورسیانداوە، لەم دوایانەدا بڕیاری قەدەغەکردنی دیداری پارێزەران لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ، بۆ ماوەی شەش مانگ دراوە.
بەمجۆرە بەردەوامبوو: "بڕیاری قەدەغە کە دەوڵەتانی پیلانگێڕ دەیسەپێنن، هیچ پەیوەندییەکی بە مرۆڤایەتییەوە نییە، هاوشێوەی بڕیاری لەسێدارەدانی چالاکوانان و سیاسەتمەدارانی ژن لە ئێران". 
هەروەها جێگری هاوسەرۆکایەتی مەجلیسی گەلانی کانتۆنی دێرەزۆر هودا ئەل غەنام گوتی: "ئەو پێشێلکارییانەی دەوڵەتی تورک لەکاتی گرتنییەوە بەرامبەر ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامی دەدات، دژی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی و پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤی ساڵی 1948ـە".
هودا ئاماژەی بەوەکرد بێدەنگی نێونەتەوەیی لە بەرانبەر ئەم پێشلکارییانە تاوانێکی گەورەیە دژی دیموکراسی و دژی ڕێبەرانی پاراستنی دیموکراسی دەکرێت.
خۆپیشاندانەکە بە دروشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" بە کۆتا هات.