کۆنفڕانسی ئاسایی نەتەوەیی سکۆتلەندا (ئێس ئێن پی) لە هۆڵی کۆنفڕانسی نێونەتەوەیی ئێدینبورگ سازکرا. کۆنفڕانسەکە ئەمساڵ لە نێوان ٣٠ی ئاب و ١ی ئەیلول بەڕێوەدەچێت، پەرلەمانتارانی سکۆتلەندا، سەندیکاوانان، رۆژنامەوانان، ئەندامانی ئەنجومەن و نوێنەرانی رێکخراوە مەدەنیەکان بەشدارییان لە کۆنفڕانسەکەدا کرد.
نوێنەری کاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی گەلی کورد لە بەریتانیا، ئەنجومەنی گەلی کورد لە سکۆتلەندا و نوێنەرایەتی کۆنگرەی ستار لە ئەوروپا لەسەر ناوی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد' وەک میوان بەشدارییان لە کۆنفڕانسەکەدا کرد.
کوردان پەیوەست بە هەڵمەتەکە لە هۆڵی کۆنفڕانس سەکۆیەکیان دانا. لەگەڵ پارێزنامەی 'سۆسیۆلۆژیای ئازادی'ی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجان، چەند بروشەر و بڵاوکراوەیەکیان لەبارەی بەدیلگیرانی ٢٦ ساڵە و گۆشەگیری رەهای ٤ ساڵی رابردوو بڵاوکردەوە. ئەکادیمیسیان، نوسەران، هونەرمەندان و ئەندامانی پەرلەمانی کە بەشدارییان لە کۆنفڕانسەکەدا کردبوو بە گەرمی پێشوازییان لە سەکۆی تایبەت بە کەمپینی ئازادی بۆ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد.
هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی کورد تورکان بوداک، نوێنەری پەیوەندییەکانی دەرەوە عەگید کاراتاش، نوێنەری کۆنگرەی ستار لە ئەوروپا رۆهاش شێخۆ و نوێنەرانی ئەنجومەنی گەلی کورد لە سکۆتلەندا لە سەکۆکەدا پێشوازییان لە میوانەکان کرد. نوێنەرانی کورد باسیان لە پرسی مێژوویی کورد، پارادایمی دیموکراتیکی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ئیمراڵی و چۆنێتی کارگەریەکەی لەسەر رۆژئاوا، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تەواوی جیهان، کرد. هەروەها لە گفتوگۆکاندا باس لە گرنگی پاڕادایمی رێبەری گەلی کورد لەپێناو ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرا و سەبارەت بە سیاسەتی دەوڵەتی تورک بۆ لەناوبردنی ناسنامە، زمان و کولتوری کورد زانیاری راگەیەندرا.
ئەو سکۆتلەندیانەی سەردانی سەکۆکەیان کرد، باسیان لە سەرسامی خۆیان بەرامبەر ئەندێشەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەبارەی ئازادیی ژن کرد.
یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی سکۆتلەنداش سەردانی سەکۆکەی کرد
یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی سکۆتلەندا کەیت فۆربێس سەردانی سەکۆی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان'ی کرد و پشتیوانی خۆی دەربری. لەوێ نوێنەرانی کورد پارێزنامەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە ناوی 'سۆسیۆلۆژیای ئازادی'یان کردە دیاری بۆ کەیت فۆربێس. کەیت فۆربێس دڵخۆشی خۆی بە وەرگرتنی ئەو دیاریە دەربری و دواتر بەشداری لە کۆنفڕانسەکەدا کرد.
ستیفینس: ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان پێویستییە
ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی ئێس ئێن پی، کریس ستیفینس کە یەک لەوانەبوو سەکۆکەکەی بەسەرکردەوە، ئاماژەی بەوەدا ساڵانێکە لە ئینگلتەردا لە ناو پشتیوانیدانن بۆ گەلی کورد و چەندین خەباتی جیاجیامان لەو چوارچێوەدا ئەنجامداوە و وتیشی: "تێکۆشانی گەلی کورد ڕەوایە. بۆیە پێویستە هەوڵدان و تێکۆشانەکان بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان زیاتر بێت. چونکە ئازادی ئەو پێویستییە بۆ گەلی کورد."
ژنانی سکۆتەلەندا پشتیوانی خۆیان دەربڕی
نوێنەرانی ژنانی تەڤگەری ئەوروپا کە چالاکانە لە دژی سیاسەتەکانی ئینگلتەرا تێدەکۆشن، پەیامی هاودەنگییان بۆ سەکۆکە دەربڕی، ژنانی سکۆتلەندا سڵاوییان لە تێکۆشانی ژنانی کورد لە ڕۆژئاوا لە دژی داعش کرد، ئاماژەییان بەوەدا شۆڕشی ژن جۆشوخرۆشێکی گەورەی تێیاندا درووستکردووە.
نوێنەری کاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی گەلی کورد لە ئینگلتەرا عەگید کاراتاش بۆ ئاژانسمان قسەیکرد ئاماژەی بەوەدا گەلی کورد بە پێشەنگایەتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ماوەی ٥٠ ساڵە لە لێگەڕینی حەقیقەتدایە، ئامانجی چارەسەرێکی هاوشێوەی مۆدێلی دیموکراسی ڕادیکاڵە.