هەڵمەتی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ' – بەشی ١

هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد' کە لە ستراسبۆرگ دەستیپێکرد، بە ڕێپێوان، ئیشکگریی و پانێلەکانەوە بانگەوازی ئاشتی بەرزکردەوە. بانگەوازیییەکەی ٢٧ـی شوباتی ڕێبەر ئاپۆ هەڵمەتەکەی پەڕاندەوە بۆ قۆناغێکی نوێ.

هەڵمەتی ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ چارەسەری بۆ پرسی کورد

هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد" بە جۆش و خرۆشەوە لە بەردەم پەرلەمانی ئەوروپا لە ستراسبۆرگی فەرەنسا بەمەبەستی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ و چارەسەری دیموکراسیانەی پرسی کورد دەستپێکرا

ئەم هەڵمەتە نێونەتەوەییە لە ٢٥ ساڵەی پیلانگێڕی نێونەتەوەییدا کە لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨دەستیپێکرد، بووە هۆی ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ لە سوریا بچێتە دەرەوە، نزیکەی دوو ساڵە بە پشتیوانی کوردانی دەرەوەی وڵات، سەندیکا کرێکارییەکان، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ڕۆشنبیرانی ئەوروپا بەردەوامە.

هەڵمەتەکە بە ڕێپێوان، خۆپیشاندان، پانێل، ئیشکگریی و هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ و بە هەوڵە دیپلۆماسیەکان لە سەرانسەری ئەوروپادا بڵاوبووەوە، پرسی کۆتاییهێنان بە گۆشەگیریی ڕەها لە ئیمراڵی کە ٢٥ساڵە بەردەوامە، و چارەسەری ئاشتیانەی پرسی کوردی خستە ڕۆژەڤی نێونەتەوەییەوە.

زانیاری ورد لەسەر هەڵمەتەکە لە سەرەتای دەستپێکردنی تا ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:

١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣

لە ٧٤ناوەند بە ئاماژەدان بە تەمەنی ڕێبەر ئاپۆ، بەتایبەتی لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا کە پەرلەمانی ئەوروپا و کۆمیتەی پێشگیری لە ئەشکەنجە (سی پی تی) و دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپای لێیە، چەندین بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی درا.

هەروەها جیا لە وڵاتانی ئەوروپا، لە یەک کاتدا لە بەنگلادیش، پاکستان، تۆکیۆ، هێندستان، کینیا، باشووری ئەفریقا، ئەمریکای لاتین و دەیان ناوەندی دیکەی جیهان بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی بڵاوکرانەوە.

لە سەرانسەری جیهان ئەکادیمیستەکان، ڕۆژنامەنووسان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، پارتە سیاسییەکان، پەرلەمانتاران، چالاکوانانی مافی مرۆڤ، فەیلەسوفان، براوەکانی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، ڕێکخراوەکانی ژنان و نوێنەرانی گەلانی هەرێمی، بەشێکی فراوانی کۆمەڵگا، هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"یان لە ئاستی نێونەتەوەییدا دەستپێکرد.

١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣

کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کورد لە ئەوروپا (کەجەدەکە-ئەوروپا) لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە بەشداری کەمپینەکە دەکەن. هاوسەرۆکان زوبەیدە زومرود و ئەنگین سور داوایان لە کۆمەڵگەی کوردانی ئەوروپا کرد دەست بە سەفەربەری بکەن.

لە ٧ تا ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣

لە چوارچێوەی "ڕۆژی جیهانی خوێندنەوەی کتێبەکانی عەبدوڵا ئۆجالان"، خوێندنەوەی کتێبەکانی ڕێبەر ئاپۆ لە ١٦٠ ناوەند کە بریتی بوون لە ئەڵمانیا، فەرەنسا، سویسرا، بەریتانیا، بەلجیکا، هۆڵەندا، نەمسا، سوید، نەرویج، فینلەندا دەستیپێکرد. لە هەڵمەتەکەدا خەیمەی چالاکی و ستاندەکان لە فرانکفۆرت، پاریس و ژنێڤ بەڕێوەچوو.

٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣

شاندێکی نێونەتەوەیی ژنان لە حەوت وڵاتی جیاوازی ئەوروپا (بەلجیکا، ئەڵمانیا، فەرەنسا) کە پێکهاتبوون لە پارێزەران، پەرلەمانتاران، ژینگەپارێزان و نوێنەرانی کۆمەڵگەی مەدەنی، بۆ دیدار لەگەڵ پارێزەرانی رێبەر ئاپۆ سەردانی تورکیایان کرد و ڕاپۆرتێکیان لەسەر دۆخی گۆشەگیری لە ئیمرالی ئامادە کرد و پێشکەشی سی پی تی، نەتەوە یەکگرتووەکان و پەرلەمانی ئەوروپایان کرد.

٢٠٢٤

٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤

بە پێشەنگایەتی کەجەدەکە-ئەوروپا هەڵمەتێک بۆ ناردنی سەدان هەزار کارت پۆستاڵ بۆ رێبەر ئاپۆ دەستی پێکرد.

٢٣هەتا ٢٥ی کانوونی دووەمەی ٢٠٢٤

لەسەر بانگەوازی کەجەدەکە- ئەروپا لە بەردەم بینای پەرلەمانی ئەوروپا چالاکییەکی سێ ڕۆژە دەستیپێکرد. لە چالاکییەکەدا گۆشەگیریی سەپێنراوی سەر رێبەر ئاپۆ ئیدانە کرا.

١ی شوباتی ٢٠٢٤

لە شارەکانی بەرلین، فرانکفۆرت و درێسدنی ئەڵمانیا کۆبوونەوەی گشتی بەڕێوەچوو و  گۆشەگیری و چارەسەری پرسی کورد تاوتوێ کرا.

٧ی شوباتی ٢٠٢٤

لە هامبۆرگی ئەڵمانیا، سارسێلێسی فەرەنسا و ستۆکهۆڵمی سوید، چالاکییەکان بەڕێوەچوون و بۆ بەشداریکردن لە ڕێپێوانی کۆڵن لە ١٧ی شوبات بانگەوازێک کرا.

١٠ی شوباتی ٢٠٢٤

لە شاری مانهایم و فرانکفۆرتی ئەڵمانیا، هەڵمەتی "گەشتی ئازادی" و هەڵمەتی ناردنی کارت پۆستاڵ لەلایەن گەنجانی کوردەوە دەستیپێکرد.

هەروەها ڕێپێوانێکی ئینترناسیۆنالیستی لە نێوان شارەکانی بازەل و ساینت لویس (سنووری سویسرا و فەرەنسا) بەڕێوەچوو.

١١هەتا ١٥ی شوباتی ٢٠٢٤

لەلایەن گەنجانی ئینترناسیۆنالیستەوە "رێپێوانی ئازادی" دەستیپێکرد. لە فەرەنسا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، بەلجیکا، ئیسپانیا، ئیتاڵیا، کەتەلۆنیا، وڵاتی باسک و شیلیەوە، ٢٠٠ چالاکوانی ئینترناسیۆنالیست کە زۆربەیان ژن بوون، لە ڕێپێوانەکەدا بەشدارییان کرد. ڕێپێوانەکە لە ١٥ی شوبات لە شاری ستراسبۆرگ کۆتایی هات.

١٧ی شوباتی ٢٠٢٤

لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا ڕێپێوان و کۆبوونەوەیەکی گەورە بەڕێوەچوو و سەدان هەزار کەس بەشدارییان کرد. پۆستەرەکانی رێبەر ئاپۆ بەرز کرانەوە و ئەنگین سوور، هاوسەرۆکی کەجەدەکە-ئەوروپا جەختی لەسەر گرنگی هەڵمەتەکە کردەوە.

٨ی ئاداری ٢٠٢٤

لە چالاکییەکانی ڕۆژی جیهانی ژنان بە پێشەنگایەتی بزووتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا) بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"، سەرەنج خرایە سەر پارادایمی رێبەر ئاپۆ بۆ ئازادیی ژنان. ڕێکخراوەکانی ژنانی ئەوروپاش بە بەشدار بوونیان پشتگیریان لە چالاکییەکەدا کرد.

٢٣ی ئاداری ٢٠٢٤

لە شاری ئەسینای پایتەختی یۆنان، لە یاری باسکە لە خولی یۆرۆلیگی پاناتینیکۆس و بەرشەلۆنە پانکارتێکی مەزن کە لەسەری نووسرابوو "ئازادی بۆ ئۆجالان" بەرزکرایەوە.

٤ی نیسانی ٢٠٢٤

بە بۆنەی یادی ٧٥ساڵەی لەدایکبوونی رێبەر ئاپۆ مەراسیمی پێرۆزبایی و ڕێپێوان بەڕێوەچوو و گۆشەگیریی سەپێنراوی سەر ڕێبەر ئاپۆ ئیدانە کرا.

١٣ی نیسانی ٢٠٢٤

لە شاری مانهایمی ئەڵمانیا و کۆپنهاگی دانیمارک، بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ خۆپیشاندانی جەماوەری بەڕێوەچوو.

٨ی ئایاری ٢٠٢٤

دەستپێشخەری ئاشتی بۆ کوردستان بە ڕێگەی نامەیەک بۆ سی پی تی داوای کرد شاندێک سەردانی زیندانی ئیمرالی بکات. هەروەها کەسایەتییەکانی وەک نوام چامسکی، جێرمی کۆربین و سیمۆن دۆبینز لە یەکێتی یونایت پشتگیریان لە هەنگاوەکە کرد.

١هەتا ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤

بە بۆنەی یەکەمین ساڵیادی هەڵمەتەکەوە بانگەوازی بۆ چالاکیی کرا. هەروەها وەڵامدانەوەی نامەکان لەلایەن سی پی تی کاریگەری هەڵمەتەکەی نیشان دا.

کۆمەڵەی ژنانی فێمینیستی ئیسپانیا لەسەر بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ و شۆڕشی ژنانی کورد سمینارێکی سازکرد.

هەروەها لە ئەڵمانیا و بەرلین پێشانگایەکی وێنەکانی رێبەر ئاپۆ کرایەوە.

لە بەریتانیا و لەندەن، ڕێکخراوە کوردییەکان داوای هەڵگرتنی گۆشەگیریی سەپێنراوی ئیمرالییان کرد.

لە ئەڵمانیا و کیل، ڕێکخراوی 'بەرگری لە کوردستان بکە'، ئەنجومەنی ژیانی ژین و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردی کیل خەیمەیان دانا و کتێبەکانی ڕێبەر ئاپۆیان بە جەماوەر ناساند.

هەروەها لە سویسرا، ژنێڤ، لە کتێبخانەی فارنهایت، چالاکی کتێب خوێندنەوە لەسەر مۆدێلی ژیانی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەچوو.

لە شاری ئارائو و سێنت گالێنی سویسرا، بە پێشەنگایەتی ئەنجومەنی ژنانی ڕۆژبین و تیشکەکانی هەتاو (تیرێژن ڕۆژێ) فیلمی دیکۆمێنتاریی "مێژوویەک لە ئاگر" نمایشکرا.

١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤

لە فەرەنسا و ستراسبۆرگ چالاکییەکی نافەرمانی مەدەنی بەڕێوەچوو.

٢٠٢٥

٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥

لە وڵاتی باسک و کەتەلۆنیا، سیناتۆرەکان و ئەندامانی پەرلەمان نامەیان ئاراستەی کۆمیتەی وەزیرانی پەرلەمانی ئەوروپا کرد و داوای ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری ئاشتیانەی پرسی کوردیان کرد.

١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥

لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا، بەبۆنەی یەکەمین دانیشتنەکانی پەرلەمانی ئەوروپا کە لە ٢٠٢٥ بەریوە چوو، ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا سەردانی "ئیشکگریی ئازادی"یان کرد کە بە داوای ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامی هەیە.

٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥

لە بەریتانیا هەڵمەتی ئاشتی بۆ کوردستان لە نامەیەکدا بۆ خاویر بێتیل سەرۆکی کۆمیتەی وەزیرانی پەرلەمانی ئەوروپا داوای ئازادکردنی ئۆجالانی کرد.

١٥ی شوباتی ٢٠٢٥

لە شاری ستراسبۆرگ بەبۆنەی ٢٦ـەمین ساڵوەگەڕی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩بە بەشداری سەدان هەزار کەس ڕێپێوان و کۆبوونەوە بەڕێوەچوو. جەماوەر لە پارکی دو ئیتۆال کۆبوونەوە و داوای ئازادیی رێبەر ئاپۆیان کرد.

هەروەها لە شاری لۆریێنت (لانەستەر)، "رێپێوانێکی درێژمەودا"ی ٢٦ ڕۆژەیان بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەستیپێکرد.

١١ تا١٢ی نیسانی ٢٠٢٥

لە ئیتالیا کۆنفرانسێک بە پێشەنگایەتی فەرمانگەی زانیاری کوردستان و کۆمیتەی هەڵمەتی نێونەتەوەیی بە میوانداری کۆنفیدراسیۆنی کرێکارانی ئیتالیا (CGIL) بەڕێوەچوو. لە کۆنفرانسەکەدا زیاتر لە ٣٠٠ نوێنەر لە ١٦ی وڵاتەوە بەشدارییان کرد. هەروەها لە کۆنفرانسەکەدا ئیمیلی کالاچی جێگری سەرۆکی شارەوانی بۆلۆنیا و سایمۆن دۆبینز لە یەکێتی یونایت وتاریان پێشکەش کرد.

٥ تا ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٥

کۆڕبەندی ئەوروپا بۆ ئاشتی و ئازادی، هەڵمەتێکی بەناوی "دەمەوێت لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان دیدار بکەم" دەستپێکرد. ئەم هەڵمەتە لەلایەن گروپی چەپی پەرلەمانی ئەوروپا و پارتی چەپی ئەوروپا و ئینترناسیۆنالی پێشکەوتووخوازەوە پشتیوانی لێکرا.