هێرش کرایە سەر بنکەی پۆلیسی دادگای ئەستەنبوڵ

هێرشێکی چەکداری بۆ سەر بنکەی پۆلیسی بەردەم دادگای ئەستەنبوڵ لە ناوچەی چاغلایان ئەنجامدرا.

هێرش کرایە سەر بنکەی پۆلیسی بەردەم دەرگای دادگای ئەستەنبوڵ.

دەسەڵاتدارانی تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایانگەیاند کە لەو هێرشەدا 5 کەس برینداربوون کە 3 کەسیان پۆلیسە.

دوای هێرشەکە، دەرگای چوونە ژوورەوە و دەرچوونی دادگاکە داخرا. هەروەها باس لەوە دەکرێت کە ٢ کەس لە هێرشەکەدا گیانیان لەدەستداوە.

ژمارەیەکی زۆر تیمی پۆلیس و پزیشک ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کران.