هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە نیکۆسیا شەرمەزارکرا

کوردان و دۆستەکانیان هێرشەداگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە نیکۆسیای پایتەختی قوبرس شەرمەزارکرد.

هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەسەر ڕۆژئاوا و باکوری سوریا لە پایتەختی قوبرس، بەپێشەنگایەتی نوێنەری پەیەدە-ی قوبرس و ناوەندی چاندی کوردی توفیلۆس شەرمەزارکران.

بەشداربوانی چالاکیەکە لەبەردەم وەزارەتی ناوخۆی نیکۆسیا کۆبونەوە و بە هەڵگرتنی پۆستەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵای یەپەژە و پەیەدەوە بەرەوە باڵیۆزخانەی ئەمریکا ڕۆشتن. لەکاتی ڕۆشتندا گەلی قوبرس بە چەپڵەلێدان پشتگیریان دا بە چالاکیەکە.

داوتر نوێنەری پەیەدە چاوپێکەوتنی لەگەڵ باڵوێزی ئەمریکا ئەنجامدا، لە چاوپێکەوتنەکەدا پەیوەست بە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، دۆسیەیەکی ڕادەستی باڵوێزی ئەمریکا کرد.

دوای چاوپێکەوتنەکە نوێنەری پەیەدە-ی قوبرس، یاسین تەربوش قسەیکرد و ئەوەی دەرخست کە دەبێت هەموکەسێک خاوەنداری لە ڕۆژئاوا بکات.

پاشان چالاکوانان بەرەوە کونسوڵخانەی ڕوسیا ڕۆشتن و لەبەردەم باڵێوزخانە گربوونەوەیەکیان ئەنجامدا. نوێنەری پەیەدە هەوڵی چاوپێکەوتنی دا، بەڵام کاربەدەستانی باڵوێزخانەی ڕوسیا چاوپێکەوتنیان ڕەتکردەوە.