هێرشەکانی داگیرکاری لە کوردستان و تورکیا شەرمەزار کرا

هێرشەکانی داگیرکاری دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە چەندین شاری باکوری کوردستان و تورکیا شەرمەزارکرا.

لە هێرشەکانی ڕۆژانی دوایی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، تا ئێستا ٨ کەس گیانیان لەدەستداوە. چاپخانە سیماڤ، کارگەی ئەم لە جەزیرە، وێستگەی شەمەندەفەر و کارگەی زەیت و چەندین شوێنی دیکە بۆردوومانکران. لە ئەزمیر و مێرسین و ڕحا و ئەدەنە و جولەمێرگ و ئیدر، ئەم هێرشانە شەرمەزار کران.

هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە ئەزمیر، زەهرا ڤازان کارابولوت، ڕایگەیاند ڕۆژئاوا هیوای ژیانی هاوبەشی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوینە.

لە مێرسین پۆلیس ویستی چالاکییەکە ئاستەنگ بکات، جەماوەر بە درووشمی "فشار ڕامان ناگرێت" و "بە بەرخۆدان سەردەکەوین" وەڵامیان دایەوە.

لە چالاکییەکەی ڕحا، پۆلیس هێرشی کردە سەر جەماوەری گەل، هاوسەرۆکی دەم پارتی ناوچەکە هزنی کیلیچ و جەلال شاهین و سەعدەت ئایدن و عەبدوڵا ڕابیندوز و محەمەد ناجی یەڵماز و محەمەد جەیلان و محەمەد عەلی ئاسڵان و جەمیل تونجەر و زولەیخا گوڤەنج بە لێدانەوە دەستبەسەرکران.

لە چالاکییەکەی ئەدەنە، هاوسەرۆکی هەدەپەی ئەدەنە، هێلین کایا، گوتی: "لەپێناو تورکیایەکی دیموکراتیک دەست لە سیاسەتی شەڕ هەڵبگرن. ڕاستی و دەسکەوتی کوردان قبووڵ بکەن".

لە چالاکییەکەی جولەمێرگ، ئەندامی کۆمیسۆنی هەڵبژاردنی دەم پارتی، ئۆرهان گور، بانگەوازی لە ڕای گشتی دیموکراتیکی نەتەوەیی و نێونەتەوەیی کرد و نەیارانی شەڕ کرد دەست بە جمووجوڵ بکەن، دووپاتی کردەوە، پێکەوە دەتوانین شەڕ ڕابگرین.

لە چالاکییەکەی ئیدر، بەڕێوەبەری دەبەپە، نەجلا کوم، ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە و داوای کرد دەستبەجێ هێرشەکان بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕابگیرێت.