هێرشەکانی داعش لە عێراق زیادیان کردووە
لە پارێزگای دیالەی عێراق، چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر پۆلیسی عێراقی. لە هێرشەکەدا پۆلیسێک کوژرا و ٢ پۆلیسیش بریندار بوون.
لە پارێزگای دیالەی عێراق، چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر پۆلیسی عێراقی. لە هێرشەکەدا پۆلیسێک کوژرا و ٢ پۆلیسیش بریندار بوون.
بەپێی سەرچاوە ئەمنیەکان، لە ناوچەی شارەبانی دیالە چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر هێزەکانی پۆلیس.
لە هێرشەکەدا پۆلیسێک کوژرا و ٢ پۆلیسیش بریندار بوون.
چەتەکانی داعش لەم رۆژانەی دواییدا هێرشەکانیان زیاد کردووە. چەتەکان ٩ی نیسان لە شاری هیتی سەر بە پارێزگای ئەنبار هێرشیان کردە سەر سوپای عێراق و سەربازێکیان کوشت و سەربازێکیشیان بریندار کرد.
هەمان رۆژ لە مەخمور ٢ شوان لەلایەن چەتەکانی داعشەوە رفێنران و چارەنوسیان نادیارە.
٩ی نیسان هەروەها چەتەکانی داعش هێرشیان لردە سەر گوندی دکشمانی کەرکوک. گوندیەک کوژرا و ٢ کەسیش بریندار بوون.
٧ی نیسان لە گووندی زەرگەی خارماتوو ٤ شوان رفێنران. چارەنووسی ئەو شوانانەش نادیارە.
ف.ق