'هێرشەکانی دەوڵەتی تورک قڕکردنێکی بە سیستەماتیکە'

بریکاری وەزیری دەرەوەی پێشوی میسر شەریف شاهین و سیاستمەدار تەها عەلی، ئاماژەیان بەوەدا هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و باشور، قڕکردنێکی سیستەماتیکە.

بریکاری وەزیری دەرەوەی پێشووی میسر شەریف شاهین و سیاستمەدار تەها عەلی، بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، کە  خەڵکی مەدەنی و ناوچەکانی ژیانی هاووڵاتیان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریای بە ئامانج گرتووە، ناڕەزایەتی خۆیان پیشاندا.

شاهین ئاماژەی بەوەدا، دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە هەمان شێوەی ئیسرائیل لە غەززە، لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات و وتی: " دەوڵەتی تورک دەیەوێت کۆتایی بە کوردان بهێنیت. هێرش دەکات و زیان لە ژێرخانی مەدەنی دەدات. بەم هێرشانەی دەیەوێت مرۆڤەکان خاکی خۆیان جێبهێڵێت و لە جێگە و ژیانی خۆیان داببڕێن".

لێکۆڵەر و سیاستەمەداری نێونەتەوەیی تەها عەلی، ئاماژەی بەوەدا هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و باشور، کۆمەڵکوژییەکی ڕێکخراوە.

تەها باسی لەوەکرد لە نێوان تورکیا و پەکەکەدا شەڕێک هەیە و بەم شێوە کۆتایی بە قسەکانی هێنا و وتی: "تورکیا هەنگاو دەنێت بۆ لەناوبردنی گەلی کورد. لەبەر ئەمە ماوەی ساڵانێکە ڕێبەر ئاپۆ، لە ئیمرالی زیندان کراوە. لە پایتەخی فەرەنسا کۆمەڵکوژی ساکینە جانسز و هاوڕێکانی ئەنجامدا، هەروەها لە لە باشوری کوردستان، ئەندامی ژنۆلۆژی و رۆژنامەوانی کورد، ناگیهان ئاکارسەل، لە ئەنجامی پلانێکی گڵاودا، لە ئەنجامی سیاسەتی کۆمەڵکوژیدا، شەهید کرد".