هێرشەکانی سەر رۆژئاوا لە تۆرنتۆ شەڕمەزار کران

کوردستانیان و دۆستانیان لە تۆرنتۆی کەنەدا لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکان بۆ سەر باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا رژانە شەقامەکان.

کوردستانیان و دۆستانیان لە شاری تۆرنتۆی کەنەدا بەمەبەستی شەرمەزارکردنی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک لەبەردەم ناوەندی کۆمەڵەی دیموکراتیکی کورد لە کەنەدا تا کییل ویلسن رێپێوانیان کرد.

جەماوەرەکە بە بەرزکردنەوە پلاکاردەکانی "شەڕی تورکیا لە دژی کوردان رابگرن، بێدەنگی بشکێنن، کایەی ئاسمانی رۆژئاوا دابخەن" و "رۆژئاوا بپارێزە، لەپێناو رۆژئاوادا هەڵسنە سەرپێ" دەستیان بە رێپێوان کرد. جەختیشیان لەوەکردەوە کە بەردەوام لە گۆڕەپانەکاندا دەبن.

هـ . ب