هێرشی کیمیایی لە کادکۆی ئەستەنبوڵ بە ڕێپێوانێک شەرمەزارکرا

ئەندامانی ئەسەپە، سەگەدەفە و بەمەگە لەدژی هێرشی دەوڵەتی تورک بە چەکی کیمیایی رێپێوانێکیان بە مەشغەڵ ئەنجامدا و رایانگەیاند، گەریلا شکۆی ئێمە و دەیپارێزین."

پارتی سۆسیالیستی ژێردەستەکان (ئەسەپە)، فیدراسیۆنی کۆمەڵەی گەنجانی سۆسیالیست (سەگەدەفە) و هێزەکانی تێێکۆشانی یەکگرتوو (بەمەگە) شەهیدکردنی ١٧ گەریلای هەپەگە بە چەکی کیمایی، لە ناوچەی کادکۆی ئەستەنبوڵ شەرمەزار کرد. ئەندامانی بەمەگە چالاژی و رێپێوانێکیان ئەنجامدا و ئاماژەیان بە تێکۆشانی یەکگرتوو کرد. هەروەها دروشـی ' شۆڕشگێران تۆڵە لە بکوژان دەکەنەوە'یان وتەوە.

ئەندامانی بەمەگە رایانگەیاند کە چەکی کیمیایی تاوانێکی دژی مرۆڤایەتیە. چالاکوانان لە رێپێوانەکەدا وتیان، " دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە لە کوردستان لە هێرشەکاندا چەکی کیمیایی بەکاردەهێنن. بەکارهێنانی چەکی کیمیایی تاوانی شەڕە. وەزیری بەرگری تورک گوتی ' گازی فرمیسکرێژە' هەوڵ دەدات تاوانەکە بشارێتەوە. کورد وەک دوژمن رادەگەیەنێت. بکوژانی بارتین و بکوژانی کوردستان هەمان بکوژن. چارەسەری لە تێکۆشانی یەکگرتوودایە. لەدژی فاشێزم، کاپیتالیزم و داگیرکەری ئێمە بە تێکۆشانی یەکگرتوو سەردەکەوین.

ئەنامانی ئەسەپە و سەگەدەفە بە رێپێوانێک کە مەشغەڵیان هەڵگرتبوو، هێرشەکەیان شەرمەزار کرد. لە رێپێوانەکەدا پانکارتی ' بە داگیرکەری ناتوانن تێک بشکێنن، بە کیمیایی ناتوانن لەناومان ببەن' بەرز کردەوە. هەروەها دروشمی ' گەریلا شکۆی ئێمەیە و دەیپارێزین' و ' کوردستان دەبێتە گۆڕستانی فاشیزم' بەرز کردەوە.

ف،ق