هەڤاڵانی ئۆندەر: درێژە بە تێکۆشانی ئۆندەر دەدەین
هاوڕێی و هەڤاڵانی پەڕلەمانتاری دەم پارتی سری سورەیا ئۆندەر جەختییان لەوەکردەوە تا کۆتایی درێژە بە تێکۆشانی هاوڕێکەیان دەدەن.
هاوڕێی و هەڤاڵانی پەڕلەمانتاری دەم پارتی سری سورەیا ئۆندەر جەختییان لەوەکردەوە تا کۆتایی درێژە بە تێکۆشانی هاوڕێکەیان دەدەن.
بە مەراسیم و ڕێپێوانێکی مەزن ڕۆژی ٤ی ئایار تەرمی پەڕلەمانتاری دەم پارتی و جێگری سەرۆک پەڕلەمانی تورکیا سری سورەیا ئۆندەر لە ئەستەنبوڵ سپاردەی خاک کرا. بە هەزاران کەس گوتییان 'بەڵێنمان بۆ سری سورەیا ئۆندەر پێکهێنانی ئاشتییە'. هاوسەرۆکانی دەم پارتی، پەرلەمانتار و بنەماڵەی ئۆندەریش دوێنێ لە ناوەندی کۆنگرەی جەمال ڕەشتید لە ئەستەنبوڵ سەردانی پرسە و سەرەخۆشییان قبوڵ کرد. هەڤاڵانی ئۆندەر بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیان کرد.
هەمووکارێکی بە تەواوەتی جێبەجێ دەکرد
هاوسەرۆکی هەدەکە مەراڵ دانش: هەمووان غەمگینین بە لەدەستدانی ئۆندەر وەک ئەوەیە کەسێکی بنەماڵەکەی لە دەستدابێت. لە دڵی هەموواندا بوو. بەتایبەت لەم چەند مانگەی کۆتایی پرۆسەکەدا، لە بابەتەی ئاشتییدا هەوڵدانی زۆری هەبوو. مردنێکی سەختە. لەم پرۆسەیەدا ئەرکی خستەئەستۆی هەموومان چونکە کاتیک دەچووە کارێکەوە بە تەواوەتی جێبەجێ دەکرد.
ئەرکمان بەجێگەیاندنی ئەم ڕۆڵەیە
پەرلەمانتاری ئامەدی جەهەپە سەزگین تانرکوولوو: سری ببووە جێ باوەڕی هەموو لایەنەکان، ڕۆڵێکی گێڕا ئەو موخاتەبە سیاسیانەی کە دوێنی وەک دووژمن دەبیندران ئیدی ببنە جێگەی باوەڕی بەرانبەر. ئەمەش پنتێکی گرنگ و بنەڕەتی بوو بۆ پرۆسەی ئاشتی و ئەم ڕۆڵەی بە سەرکەووتووییەوە بەجێ گەیاند. ئەرکمان بەجێگەیاندنی ئەم ئەرکەیە کە ڕادەستی کردووین.
میراتییەکی گەورەی جێهێشت
پەرلەمانتاری رحای دەم پارتی دیلان کوونت: سەرۆک سری میراتییەکەی گەورەی جۆ بەجێهێشتیین. پێویستە هەمووان ئەمە لەبەرچاوبگرین. ئەم یەکێتی و هاوڕێبوونە لە میراتییەکەییدا بەرپرسیارێتییەکە لە پێش هەمووماندا. دەبێت پەرە بەم میراتییە بدەین و بیگەیەنین بە ئەنجام. بە مانایەکی دیکە بە ئامانجگەیاندنی ئەم میراتییە خودی ئاشتییە. پێویستە درێژە بەم میراتییە بدەین.