"هەوڵدان بۆ دادپەروەری دژی گۆشەگیری" داوای ئازادی ڕێبەر ئاپۆی کرد

"هەوڵدان بۆ دادپەروەری دژی گۆشەگیری"، سەبارەت بە هەوڵەکانی دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئاپۆ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوای ئازادیی ڕێبەر ئاپۆی کرد.

"هەوڵدان بۆ دادپەروەری دژی گۆشەگیری" لە٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ بە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی لە ئامەد دەستی پێکرد.

"هەوڵدان بۆ دادپەروەری دژی گۆشەگیری" کۆتایی بە کارەکانی هێنا و سەبارەت بە کارەکانی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە. لە بەیاننامەکەیدا هاتووە، "هەوڵدان بۆ بەدیهاتنی دادپەروەری بۆ دۆخی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیکە بەڕێز حامیلی یڵدرم و بەڕێز عومەر خەیری کۆنار و بەڕێز وەیسی ئاکتاش کە لە گۆشەگیریدا بەسەر دەبەن، لە ئەیلولی ٢٠٢٤ دەستی بەکارەکانی کرد و بۆ کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری درێژە بە هەوڵەکانی دەدات."

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە هەوڵەکانی دادپەروەری بە دەستپێشخەری کۆمەڵێک لە پارێزەران و چالاکانی مافی مرۆڤەوە دامەزراوە و لە ئەنقەرە، ئامەد و ئەستەنبوڵ کارەکانی ئەنجامداوە.

لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە کە ئەوان بە ڕێگەی کارەکانیانەوە هەوڵەکانیان بۆ بەدیهاتنی دادپەروەری بەڕێوەبردووە، هەروەها باس لە کۆبوونەوەکانی عومەر ئۆجالان و شاندی ئیمرالی دەم پارتی لە ئیمرالی کراوە.

هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە؛ "لەسەر بنەمای ڕووداو و هەنگاوە سیاسییەکانی ئەم دواییە، کە گۆشەگیریی لە زیندانی ئیمرالی لەلایەن هاوپەیمانی جمهوری دەسەڵات و هەموو لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانەوە قبوڵکرا، هەوڵەکان بۆ دادپەروەری گەیشتووەتە ئەنجامێکی سەرکەوتوو بووە. هەوڵدانەکان گەێشتە ئەو ئەنجامە کە گۆشەگیری لە زیندانی ئیمرالی بەردەوامە، هەروەها دەسەڵاتی سیاسی، ئۆپۆزسیۆنی کۆمەڵایەتی و سیاسی، گەیشتوونەتە ئەو قەناعەتەی کە دانوستانکاری سەرەکی و وتووێژکاری سەرەتایی بۆ چارەسەری ئاشتیانە و دیموکراسیانەی پرسی کورد، بەڕێز ئۆجالانە. ئێستا ئەوەی پێویستە بکرێت ئەوەیە کە ئۆپۆزسیۆنی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری لە زیندانی ئیمرالی یەکگرتوو بن و هەوڵ بدەن کە مەرجی تەندروستی، ئەمنیەت و ئازادی بۆ بەڕێز ئۆجالان جێبەجێ بکرێن. ئێمە کە لە "هەوڵدان بۆ دادپەروەری" ڕایدەگەیەنین کە هەوڵەکانمان بەئەنجام دەگەیەنین و ڕایدەگەیەنین کە بە ئیرادەوە لە پێناو مافەکانی مرۆڤ، ئاشتی و دادپەروەری درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین."