لە ستراسبۆرگ هێرشەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزار کران
لە ستراسبۆرگ بە گردبوونەوەیەک کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر خەڵکی مەدەنی لە بەنداوی تشرین شەرمەزار کران.
لە ستراسبۆرگ بە گردبوونەوەیەک کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر خەڵکی مەدەنی لە بەنداوی تشرین شەرمەزار کران.
کوردستانیان و دۆستەکانیان لەسەر بانگەوازی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردی ستراسبۆرگ لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بە گردبوونەوەیەک هێرشە کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورکیان لەسەر خەڵکی مەدەنی کە لە بەنداوی تشرین لە ئێشکگری بەرخۆداندان، شەرمەزرا کرد.
لە گردبوونەوەکەدا هێرشەکانی شەرمەزار کران و ئاماژە درا بەوەی ئەم هێرشانەی دەوڵەتی تورک ئەنجامدانی تاوانی جەنگییە بە بەرچاوی هەموو جیهانەوە.
چالاکییەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان لە شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری دەستیپێکرد، پانکارت بە وێنەی ئەردۆگانی فاشیست و داعش بەرزکرانەوە و درووشمی 'شەهید نامرن'، 'دەوڵەتی فاشیستی تورک' و 'بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا' بەرزکرانەوە.
دواتر لە لایەن هاوسەرۆکی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردی ستراسبۆرگ، سیدار ئامێدی ڕاگەیاندراوێک خوێندراوەیە و تێدا ئاماژە کرا بەوەی ئامانجی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گەل بە مەبەستی داگیرکردنی ڕۆژئاوایە و وتی: "هەموو کارێک دەکات بۆئەوەی بگات بەم ئامانجە پیسەیی و لە دژی هێرشەکان خەڵکی مەدەنی لە پاراستی خۆیدایە."
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە کرا بەوەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک تاوانە لە دژی مرۆڤایەتی و جەختکرایەوە لەوەی لەدەستدانی ڕۆژئاوا دەبێتە لەدەستدان بۆ هەموو جیهان و بانگەوازی لە هەمووان کرا لە دژی ئەم هێرشانە بوەستنەوە.