بە دیمەن

لە بەرلین هێرشەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزارکرا

لە بەرلین هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر گەل لە بەنداوی تشرین شەرمەزارکران و گوترا: "پاراستنی ئەو هەرێمە لە ئەستۆی کۆمەڵگەی نێونەتەوەییدایە."

کوردستانیان و دۆستەکانیان لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا لە دژی هێرش و کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک کە لەسەر خەڵکی مەدەنی لە بەنداوی تشرین ئەنجام دەدات، لەسەر بانگەوازی ئەنجومەنی ژنانی دەست دان و ناو بەرلین ڕژانە گۆڕەپانی ئەلێکساندەرپلاتز.

گردبوونەوەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان بۆ شەهیدان دەستیپپکرد و ڕاگەیاندراوێک خوێندرایەوە و تێیدا ئاماژە کرا بەوەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە هێرشی سیستەماتیک کۆمەڵکوژی خەڵکانی مەدەنی دەکات و بووەتە مەترسی لەسەر ئاشتی و پێکەوەژیانی گەلانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا.

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا دەستنیشانکرا ئەم هێرشانە بۆسەر هەموو ئەو کەس و لایەنانەیە کە نوێنەرایەتی ئاشتی و دیموکراتیکی دەکەن و گوترا: "پاراستنی ئەو هەرێمە لە ئەستۆی کۆمەڵگەی نێونەتەوەییە. پێویستە ڕۆژئاوا بمێنێتەوە بۆ ئەمەش پشتیوانی جیهانی پێویستییەکی کاریگەرە."

چالاکییەکە بە درووشمەکانی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "ژن ژیان ئازادی" کۆتایهات.