هەزار ڕۆژە هیچ زانیارییەک لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجالان نییە #TecridiKırmakİçinKartGönder
بە بلاو کردنەوەی هاشتاگی “#TecridiKırmakİçinKartGönder” داوا کرا کە دەستبەجی کۆتایی بە گۆشەگیریەکان بهێندرێت.
بە بلاو کردنەوەی هاشتاگی “#TecridiKırmakİçinKartGönder” داوا کرا کە دەستبەجی کۆتایی بە گۆشەگیریەکان بهێندرێت.
بۆ سەرنج خستنە سەر گۆشەگیریەکانی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجالان، بە هاشتاگی “#TecridiKırmakİçinKartGönder” داوای "نامە ناردن بۆ ئیمراڵی" کرا.
لە بلاوکراوەکاندا بەم شێوەیە سەرنج خرایە سەر گۆشەگیریەکان و وترا: "ئەو گۆشەگیریە دژە مرۆڤەی کە لە ئیمراڵی بەڕێوەدەچێت ١٠٠٠ ڕۆژی بەدراوی خۆیدا جێهێشت. بۆ شکاندی گۆشەگیریەکانی سەر ئیمراڵی ئێمە نامە بۆ ئیمراڵی دەنێرین".
پارتی هەڕێمی دیمۆکراتیک بەم شێوەیە داواکاری خۆی پێشکەش بە گەل کرد و وتی: "تا ئەو کاتەی گۆشەگیریی بەردەوام بێت، هیچ سیستەمێکی دیمۆکراتیک دروست نابێت. بۆ ئەوەی دیمۆکراسی ڕاستەقینە لە وڵاتدا دابمەزرێت دەبێت دەستبەجێ کۆتایی بە گۆشەگیریەکان بهێندرێت و گوێ لە بەرێز ئۆجالان بگیرێت".
پارتی یەکسانی و دیمۆکراسی گەلان (دەم پارتی) وتی: "سیاسەتی گۆشەگیری هۆکاری قەیران، شەڕ و ئالۆزییەکانی وڵاتە. بۆ دروست کردنی ئارامی دەبێت دەستبەجی کۆتایی بە گۆشەگیریەکان بهێندرێت و یاسا ناونەتەوەییەکان جێبەجێ بکرێن".
“#TecridiKırmakİçinKartGönder”