جه‌نگاوه‌رانی هه‌به‌ده‌هه‌ كارگه‌یه‌كی 'پشتیوانێكی ده‌سه‌ڵات'یان سوتاند

جه‌نگاوه‌رانی یڵماز كه‌سی هه‌به‌ده‌هه‌ رایگه‌یاند، له‌ بورسا كارگه‌یه‌كی ریساكلینی 'پشتیوانێكی ده‌سه‌ڵاتی فاشیست'یان به‌ سابوتاژ سوتاندوه‌.

جه‌نگاوه‌رانی یڵماز كه‌سی بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشی یه‌كگرتووی گه‌لان (هه‌به‌ده‌هه‌) له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا باسی له‌وه‌كردووه‌، كه‌ ٢٧ی ئاب كاتژمێر ١٥:٠٠ له‌ بورسا له‌ كارگه‌یه‌كی ریسایكلینی 'پشتیوانێكی ده‌سه‌ڵاتی فاشیست' چالاكییان كردووه‌.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌: "له‌ نیلوفه‌ر، ئێمه‌ له‌ كارگه‌یه‌ك له‌ كه‌رتی پیشه‌سازی چالاكی سابوتاژمان كرد. له‌ ئه‌نجامی چالاكیه‌كه‌دا كارگه‌كه‌ سوتا"

جه‌نگاوه‌رانی هه‌به‌ده‌هه‌ رایگه‌یاند، كه‌ چالاكی ئه‌وان له‌ دژی پشتیوانانی سیستمی سته‌مكاری فاشیست به‌رده‌وام ده‌بێت.

هـ . ب