جه‌نگاوه‌رانی هه‌به‌ده‌هه‌ ئۆتۆمبێلێله‌كانی كاری شاره‌وانی ئاكه‌په‌یان سوتاند

جه‌نگاوه‌رانی هه‌به‌ده‌هه‌ له‌ ئیسته‌نبوڵ ئۆتۆمبێلێله‌كانی كاری شاره‌وانی ئاكه‌په‌ییه‌كه‌یان ئاگر تێبه‌ردا.

جه‌نگاوه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی یه‌كگرتووی گه‌لان (هه‌به‌ده‌هه‌) ئۆتۆمبێلێله‌كانی شاره‌داری ئاكه‌په‌ییان سوتاند.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا له‌ باره‌ی چالاكیه‌كه‌ هاتووه‌، "له‌ شه‌شی نیسانی ٢٠٢٢ له‌ كاتژمێر ٢٢:٠٠ دا دوو ئۆتۆمبێلی كاری شاره‌وانی ئاكه‌په‌یی كه‌ له‌ ئیسته‌نبوڵ/كایاشه‌هیر وه‌ستێنرابوون، له‌لایه‌ن جه‌نگاوه‌رانی سینان ئاته‌شی هه‌به‌ده‌هه‌ییوه‌ سوتێنران. دوای چالاكیه‌كه‌ جه‌نگاوه‌رانی سنان ئاته‌شی هه‌به‌ده‌هه‌ گه‌یشتنه‌وه‌ باره‌گاكانی خۆیان".

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه‌:

"دوای ئه‌وه‌ی ئاگرمان له‌ ئۆتۆمبێلێكی به‌تاڵكردنه‌وه‌ی بیر و بارهه‌ڵگرێكی گواستنه‌وه‌ی سوته‌مه‌نی به‌ردا، به‌ ته‌واوه‌تی بوونه‌ خۆڵه‌مێش. له‌لایه‌كه‌وه‌ كه‌ پارتی سه‌رمایه‌داره‌ خوێنمژه‌كان واته‌ ئاكه‌په‌ هه‌موو وڵاته‌كه‌ تالان ده‌كات، ئه‌و شاره‌وانیانه‌شی كه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتوون بوونه‌ته‌  گۆڕه‌پانی وه‌رگرتنی پاره‌ی زیاده‌ی كۆمپانیا و هۆڵدینگه‌كان. هه‌موو سه‌رچاوه‌كانی سه‌ر به‌ شاره‌وانی له‌ خزمه‌ت گه‌لدا نین، له‌ خزمه‌ت كۆمپانیاكانی ئاكه‌په‌دان. له‌ تاڵانكردنی ژینگه‌ و تاڵانكردنی زه‌ویدا و له‌ خزمه‌ت كۆمپانیاكانی دروستكردنی خانوبه‌ره‌ له‌ دژی گه‌ل چالاكی ده‌كه‌ن.

ئێمه‌ ئه‌م سیستمی تاڵانه‌ هه‌ڵده‌وه‌شێنینه‌وه‌! ئه‌و زمانه‌ی كه‌ لێی تێده‌گه‌ن، زمانی چالاكی شۆڕشگێڕی ئێمه‌یه‌!".

هـ . ب