جەنگاوەرانی هەبەدەهە گڕییان لە کارگەیەکەکی مۆبیلیاتی فاشیستان بەردا

جەنگاوەرانی شیار عەفرینی هەبەدەهە، ڕایانگەیاند لە ئەستەنبوڵ گڕییان لە کارگەیەکی مۆبیلیاتی کەسێکی ئاکەپەیی بەرداوە.

چالاکی هەبەدەهە

جەنگاوەرانی شیار عەفرینی هەبەدەهە ئاشكرایانکرد لە ١٩ی  ئەیلولدا لە کۆڵانی کەرەمی گەڕەکی دودولوی ناوچەی عومرانیەی ئەستەنبوڵ لە کاتژمێر ٠٣:٠٠ی بەرەبەیاندا گڕییان لە کارگەیەکەی مۆبیلیات بەرداوە کە خاوەنەکەی بەڕێوەبەرێکی ئاکەپەیە لە ناوچەکەدا.

'چالاکییەکە دیاری شەهید هەبوون و بۆتانە'

جەنگاوەرانی شیار عەفرین (لوقمان ئیسماعیل) لە ڕاگەیاندراوەکەیاندا ئاماژەیان بەوەداوە لە ئەنجامی چالاکییەکەیاندا کارگەکە بە تەواوی سوتاوە و وتییان ئەم چالاکییە دیاری بە 'هاوڕێ هەبوون و بۆتان' کردووە کە لە ١٥ی ئەیلولدا لە ئامەد شەهیدبوون.

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە تا کۆتایهێنان بە هێرشەداگیرکارییەکانی سەر خاکی کوردستان و گۆشەگیری سەر زیندانیانی سیاسی، درێژە بە چالاکیەکانیان دەدەن لە گەورە-شارەکانی تورکیادا.