جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە ئیستەنبول بارهەڵگرێکی فاشیستەکانی تورک-یان سوتاند

جەنگاوەرانی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی یه‌كگرتووی گەلان (هەبەدەهە - HBDH) لە ناوچەى کایتخانەى ئیستەنبول چالاکییەکیان ئەنجامدا و لە چالاکییەدا، بارهەڵگرێکی کۆمپانیایەکی تایبەتی فاشیستەکانیان سوتاند.

جەنگاوەرانی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی یه‌كگرتووی گەلان (هەبەدەهە - HBDH) رایانگەیاند، "رۆژی ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ لە دەورووبەری کاتژمێر ٣ی نیوەشەودا، بارهەڵگرێکی سەر بە فاشیستەکانیان لە بویوک دەڕە لە ناوچەى کایتخانەی ئیستەنبول لەلایەن هێزەکانمانەوە بە تەواوی سوتێنرا".

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، "چالاکییەکەمان لە چوارچێوەی داوای خۆتەیارکردنی هەمەلایەنەى شۆڕشگێڕیی هەبەدەهەدا بە دروشمی "ئێمە فاشیزم دەڕووخێنین، ئازادیی بە دەست دەهێنین" بووە و بۆ سزادانی فاشیستەکان و هاوکارەکانیانە.

ئێمە سڵاو لە چالاکیی مانگرتنی بێسنووری زیندانیان لە زیندانەکانی تورکیا و کوردستان دەکەین، کە بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، هێرشەکان بۆ سەر زیندانیانی شۆڕشگێڕ و کۆتایهێنان بە گوشارەکان ماوەى ١٠ رۆژە بەردەوامە.

هۆشداری دەدەین بە هەموو ئەو پاسەوان و فەرمانبەرانە، کە ئەمڕۆ لە زیندانەکاندا هێرش دەکەنە سەر زیندانیان، ئەو بەڕێوەبەرایەتییانەى زیندان کە هێرشەکان بۆ سەر زیندانیان رێکدەخەن، هەموو ئەو کەسانەى بەشدارن لە بڕیار و ئەنجامدانی هێرش و گوشار بۆ سەر زیندانیان. زیندانەکانی تورکیا و کوردستان مێژوویان بە بەرخودانی مەزڵوم دۆغانەکان، کەماڵ پیرەکان و خەیری دورموشەکان تۆمار کراوە. ئێمە بە چالاکیی ئاگرتێبەردانمان سڵاویان بۆ دەنێرین، ئێمە فاشیزم دەڕووخێنین، ئازادی بەدەست دەهێنین!".

ژ.ت