جەنگاوەرانی هەبەدەهە زرێپۆشێکی پۆلیسیان کردە ئامانج

جەنگاوەرانی دیلان کۆرتاکی هەبەدەهە لە ئەسینیورتی ئیستنەبوڵ بە بۆمبی دەستی هێرشیان کردە سەر زرێپۆشێکی پۆلیس.

جەنگاوەرانی دیلان کۆرتاکی هەبەدەهە ڕایانگەیاند، بۆ پیرۆزکردنی ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە، لە ئیستەنبوڵ دژی زرێپۆشێکی پۆلیس چالاکیان ئەنجامداوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "وەک جەنگاوەرانی دیلان کۆرتاکی هەبەدەهە، لە ئەسینیورتی ئیستنەبوڵ، بە بۆمبی دەستی و بۆمبی دەنگی دژی زرێپۆشێکی پۆلیس چالاکیمان ئەنجامدا. دوژمنی فاشیست بە ترس و لەرزەوە لە شوێنی چالاکییەکە هەڵهات". 

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، چالاکییەکە بۆ سڵاوکردن لە چالاکی مانگرتن لە خواردن ئەنجامدراوە و جەنگاوەرەکانیان بە سەرکەوتوویی لە گۆڕەپانەکە دەرچوون.