جەنگاوەرانی یەپەسە دوو ئۆتۆمبێلیان کرد بە ئامانج

جەنگاوەرانی سەلمان یالڤاچی یەپەسە ڕایانگەیاند لە گەڕەکی دار غۆلوی جۆلەمێرگ بە بۆمبی دەنگی دوو ئۆتۆمبێلی سەر بۆ پۆلیسی تورکی داگیرکەرییان کرد بە ئامانج و گورزیان لێ وەشێنرا.

ڕاگەیاندراوەی یەپەسە

جەنگاوەرانی سەلمان یالڤاچی یەپەسە لە ڕاگەیاندراوێکی نوسراودا گوتی: "١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە گەڕەکی دار غۆلوی جۆلەمێرگ لە کاتژمێر ٢٢:٠٠ خولەکەدا بە بۆمبی دەنگی هێرشیان کردووەتە سەر دوو ئۆتۆمبێلی پۆلیس و گورزیان لێ وەشاندووە."

یەپەسە لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشدا ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە ئیرادەی گەلی دەستبەسەرکردووە.هەر بۆیە وەک یەپەسە هۆشیاری دەدەن بە هەموو ئەندامانی شەڕی تایبەت، دەبن بە ئامانجی چالاکیەکانیان و لە تۆڵەکردنەوە ڕزگارییان نابێت.