کۆدار: تاکە رێگەی ڕزگاری پاشەکشێ نەکردنی ژنانە لە داخوازیەکانیانە
کۆدار بە بۆنەی ڕۆژی ٨ی ئادار ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئەمرۆژەی لە هەموو ژنانی ڕەنجدەر، بەتایبەتی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، ئێران و جیهان پیرۆزکرد.
کۆدار بە بۆنەی ڕۆژی ٨ی ئادار ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئەمرۆژەی لە هەموو ژنانی ڕەنجدەر، بەتایبەتی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، ئێران و جیهان پیرۆزکرد.
کۆمەڵگای دیموکراتیک و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان- کۆدار، بەبۆنەی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی ڕەنجدەر، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە بەشێک لە ڕاگەیەنراوەکەی کۆداردا هاتووە: سیستمی ڕەگەزپەرێستی ڕژیمی ئێران، هەموو ڕێکارێکی وەک؛ زیندان، سێدارە، تیرۆر و تەنانەت ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ ترساندن، سەرکوت، گۆشەگیرکردن و لێکجیاکردنەوەی کۆمەڵگا و بەتایبەتی ژنان، وەک ئامرازێک بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی بەکارهێناوە. هەموو گۆڕەپانەکانی ژیانی لە سیاسەت تا ئابوری بە سەربازیی کرد و خستیانە دەستی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆمەڵگاوە، تەنیا ڕێگای ڕزگاری لەم دۆخی سەرکوت و گەمارۆەدا، ڕێکخستن کردن، بەشداریی یەکڕێزانە و پاشەکشێی نەکردن لەو داخوازییە ڕەوایانەیە کە ژنان و گەلان لە بەرامبەر ٤٢ ساڵ کارنامەی فریو و کۆمەڵکوژیی ڕژیم، بەرزیان کردووەتەوە.
لە کۆتایی راگەیەنراوەکەی کۆداردا هاتووە: لە یادی ئەم ڕۆژەدا، پشتیوانی خۆمان لە هەڵمەتی کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان- کژار، کە لەژێر ناوی؛ “لەدژی سێدارە و قڕکردنی ژنان، پێداگری لەسەر ژیان و ژنی ئازاد” ڕادەگەیەنین و بەڵێنی بەرزکردنەوەی تێکۆشانمان لەم ڕێگەیەدا بۆ بەڕێکخستن کردنی کۆمەڵگایەکی ئازاد و دیموکراتی کە مافی ‘پاراستنی ڕەوا’ی هەیە، دووپات دەکەینەوە.
ک-ش