خەباتکاری ئینستیوتی کوردی کۆکلەر گیانی لەدەستدا
خەباتکاری ئینستیوتی کوردی ئەڵمانیا مولازم کۆکلەر لە بەرلین گیانی لەدەستدا.
خەباتکاری ئینستیوتی کوردی ئەڵمانیا مولازم کۆکلەر لە بەرلین گیانی لەدەستدا.
خەباتکاری ئینستیوتی کوردی ئەڵمانیا مولازم کۆکلەر چەندین ساڵ لەپێناو زمانی کوردی خەباتی کرد. ١٣ ی کانوونی دووەم لە بەرلین گیانی سپارد. تەرمی کۆکلەر بە مەراسیمێکی جەماوەری لە بەرلینەوە بەرەو زێدی خۆی لە ملازگر ماڵاوایی لێ کرا.
خەباتکاری ئینستیوتی کوردی ئەڵمانیا مولازم کۆکلەر لە هەشتاکاندا لە ملازگر لە مامۆستایی دوورخرایەوە. دەستبەسەر و ئەشکەجە درا و ماوەیەکی زۆر خرایە زیندان. پاش هەموو ئەمانەش، ناچاربوو کۆچ بکات بەرەو ئەوروپا. لەوێ درێژەی بە خەباتی سیاسی و ڕۆشنبیری دا، چەندین ساڵ لە ئینستیوتی کوردی ئەڵمانیا لەپێناو زمانی کوردی خەباتی کرد.
لە ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی بەرلین مەراسیمێکی ماڵئاوایی بۆ کۆکلەر ڕێکخرا. بنەماڵە و هاوڕێیانی ئامادە بوون. پاش نوێژی تەرم، لەسەر ناوی ئینستیوتی کورد جەمال خینسۆر، لەسەر ناوی مەجلیسی ئازادی کوردستان حوسەین یەڵماز دەربارەی ژیانی کۆکلەر قسەیان کرد.
لە وتەکاندا تیشکخرایە سەر تێکۆشان و خەباتی کۆکلەر لە بواری سیاسی و ڕۆشنبیری، بەتایبەت ڕۆڵی وی لە خزمەتکردنی زمانی کوردی، هەروەها دووپاتکرایەوە درێژە بە تێکۆشانی کۆکلەر دەدەن.
پاش مەراسیمەکە تەرمی کۆکلەر بەرەو موش ماڵئاوایی لێ کرا. تەرمی کۆکلەر لە ناوچەی ملازگر بەخاک دەسپێردرێت.