کەجەدەکە-ئە: ١٧ ی شوبات لە کۆڵن وەڵامێکی توند دەدەینە هێزە پیلانگێڕەکان
کەجەدەکە ڕایگەیاند پێویستە هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" بەهێزتر بکرێت و گوتی: "١٧ ی شوبات لە کۆڵن بە ڕۆحی سەفەربەرییەوە وەڵامێکی توند دەدەینە هێزە پیلانگێڕەکان".
کەجەدەکە ڕایگەیاند پێویستە هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" بەهێزتر بکرێت و گوتی: "١٧ ی شوبات لە کۆڵن بە ڕۆحی سەفەربەرییەوە وەڵامێکی توند دەدەینە هێزە پیلانگێڕەکان".
کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتیکی کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە-ئە) ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە و گوتی: "دژی گۆشەگیری و ئەشکەنجە و نادادی کە ٢٥ ساڵە بەردەوامە، لە ١٧ ی شوبات لە کۆڵن سەفەربەر دەبین. تورکیا و کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوین بە قۆناغێکی چارەنووسساز تێدەپەڕن. لەلایەک کۆمەڵکوژی و هەوڵی داگیرکاری دەوڵەتی تورک، لەلایەکی تر گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ، هەروەها هێرشی داگیرکاری بەرامبەر گەلی کورد تادێت زیاتر دەبێت".
ڕاگەیاندراوەکە ڕەخنە لە هەڵوێستی وڵاتانی ئەوروپا دەگرێت کە خۆیان بە پارێزەری مافەکانی مرۆڤ دەناسێنن، بەڵام بەشداربوون لە پیلانگێڕی بەرامبەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان. بەرامبەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەموو پێوەرە نێونەتەوەییەکان پێشێلکراوە و سیستەمێکی ئەشکەنجەی بەسەردا سەپێنراوە.
ڕایدەگەیەنن دەوڵەتی تورک لە دوورگەی ئیمراڵی هەموو پێوەر و بەها گەردوونییەکان پێشێل دەکات، لەم سیستەمەدا هیچ ماف و دادوەرییەک نییە، بەرپرسیارێتییەکە دەخەنە ئەستۆی کۆنسەی ئەوروپا و سی پی تی.
ئاماژە بەوە دەکەن دەوڵەتی تورک هێرشی دەکاتە سەر گەلی کوردستان و چەکی کیمایی بەکاردەهێنێت، بەڵام گەلی کورد بەردەوام ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وەک ڕێبەری خۆی قبووڵ دەکات، دەڵێت: "چۆن ماندێلا لە باشوری ئەفریقا هێزی چارەسەری شکۆدار بوو، عەبدوڵا ئۆجالانیش لە تورکیا هێزی چارەسەری پرسی کوردە، نوێنەری تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی گەلی کوردە".
بانگەواز لە سی پی تی و کۆنسەی ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن کۆتایی بە سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمراڵی بهێنن.
دەڵێن: "سڵاو دەنێرین بۆ ئەنتەرناسیۆنالیستانەی بۆ ڕێپێوانی مەزنی ئەوروپا و ١٧ ی شوبات سەفەربەریان دەستپێکرد و لە ژنێڤەوە تا ستراسبۆرگ ڕێپێوانیان کرد، هەروەها بۆ ئەو ڕێپێوانەی لە ئەڵمانیاوە لەلایەن گەنجان دەستی پێ کرد و ئەو ڕێپێوانی ٢٥ ڕۆژەی لە فەرەنساوە دەستی پێ کرد".
ڕایدەگەیەنن هەڵمەتی ئازادی نێونەتەوەیی بەهێزتر دەکەن و پیلانگێڕیی ١٥ ی شوبات پووچەڵ دەکەنەوە.
لە کۆتاییدا دەڵێن: "وەک کەجەدەکە-ئە بانگەواز لە تەواوی گەلەکەمان و دۆستەکانمان و دیموکراتیک و شۆڕشگێڕ و ڕۆشنبیر و ژن و مناڵ و گەنجان و کەسانی بەتەمەن دەکەین بەشداربن لە رێپێوانی کۆڵن کە ١٧ ی شوبات دەست پێ دەکات. بە ڕۆحی سەفەربەرییەوە وەڵامێکی توند دەدەینە هێزە پیلانگێڕەکان".
ڕێپێوانی مەزنی ١٧ ی شوبات گرنگییەکی مێژوویی هەیە. لەم ڕێپێوانەدا یەک دەگرین و تێکۆشان بەرامبەر سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمراڵی بڵندتر دەکەین".