کەجەدەکە-ئە بە پەیامێک ساڵی نوێی پیرۆزکرد
کەجەدەکە-ئە بە پەیامێک ساڵی نوێی لە گەلی کوردستان و دۆستەکانیان پیرۆزکرد و گوتی: "بۆئەوەی ساڵی ٢٠٢٤ ببێتە ساڵی ئازادی ڕێبەرێتی و کوردستان دەبێت هەموو کەسێک سەفەربەربێت".
کەجەدەکە-ئە بە پەیامێک ساڵی نوێی لە گەلی کوردستان و دۆستەکانیان پیرۆزکرد و گوتی: "بۆئەوەی ساڵی ٢٠٢٤ ببێتە ساڵی ئازادی ڕێبەرێتی و کوردستان دەبێت هەموو کەسێک سەفەربەربێت".
کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتیکی کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە-ئە) بەڕاگەیاندراوێک ساڵی نوێی پیرۆزکرد و گوتی: "لەساڵی ٢٠٢٣دا هێرشەکانی دەوڵەتی قڕکەری تورک بۆ سەر باشور، ڕۆژئاوا و باکور زیاتر بوو. هاوپەیمانێتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە لە دژی هەموو بەهاکانی گەلی کورد تێگەی وێرانکردنی دژوارترکرد. ئەم چەمکی وێرانکارییەی کە دژی هەموو بەهاکانی نەتەوەیی ئەنجامدا، بە قورسکردنی گۆشەگیری لەسەر ڕێبەر ئاپۆ، بە ڕێ و ڕێبازی تازە بەردەوامی بەهێرشەکانی دەدا.
شەنگال و مەخمور کە لەژێر چاودێری نەتەوەیەکگرتووەکاندان، ڕوبەڕووی هێرشی داگیرکاری بوونەوە و دەیان قوربانیان دا، هێرشە داگیرکارییەکان کە بەهاوکاری پەدەکە بەردەوامی هەیە، لەباشور و ڕۆژئاوا گەیشتۆتە ئاستێکی بەرز. لەسایەی هاوکاری خیانەتەوە، دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەڕەشەکانی زیاتر کردووە بۆ سەر کوردستان".
کەجەدەکە-ئە دەریخست کە لەساڵی ٢٠٢٣دا لە دژی ئەم تێگەی لەناوبردنە، پارادایمی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بوەتە هیوای مرۆڤایەتی و گوتی: "وەک کەجەدەکە-ئە ساڵی نوێی گەلی کوردستان و دۆستەکانیان و هەموو ئەوکەسانەی بۆ ئازادی، یەکسانی و دیموکراسی تێدەکۆشن پیرۆزدەکەین. بۆئەوەی ساڵی ٢٠٢٤ ببێتە ساڵی ئازادی ڕێبەرێتی و کوردستان، داوا لەهەمووکەسێک دەکەین سەفەربەربن و تێکۆشان گەشتربکەن".