کەجەدەکە- ئەوروپا بانگەوازی بەشداری لە ڕێپێوانی پاریس کرد
کەجەدەکە-ئەورروپا بە دروشمی 'بکوژ دیارە بۆچی فەرەنسا بێدەنگە؟' بانگەوازی بەشداربوونی لە ڕێپێوانی گار دو نۆردی پاریس کرد.
کەجەدەکە-ئەورروپا بە دروشمی 'بکوژ دیارە بۆچی فەرەنسا بێدەنگە؟' بانگەوازی بەشداربوونی لە ڕێپێوانی گار دو نۆردی پاریس کرد.
کەجەکە- ئەوروپا بانگەوازی لە کوردستانیانی ئەوروپا و دۆستانیانی کرد کە لە ١١ی کانوونی دووەم بۆ ئیدانەکردنی کۆمەڵکوژییەکانی پاریس و لە هەمان کاتدا یادکردنەوەی شەهیدانی پاریس، بە پێشەنگایەتی تەژەکە بەشداری ڕێپێوان بن.
لە بەیاننامەی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دێموکراتیکی کوردستان- ئەوروپا (کەجەدەکە-ئە) شۆڕشگێڕانی کورد ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمز کە لە ٩ی کانوونی دووەمی٢٠١٣ لە لایەن میتەوە لە پاریس کومەڵکوژکرران بە بیر هێنایەوە و ڕایگەیاند ١٢ ساڵ بەسەر ئەو کۆمەڵکوژییەدا تێپەڕی هێشتا ڕاستیەکان ئاشکرا نەکراون.
کەجەدەکە-ئە ڕایگەیاند؛ بەرپرسی میت لەو کاتەدا، هاکان فیدان، یەکێک بووە لە ڕێکخەرانی ئەم کۆمەڵکوژییە و ئاماژەی بەوەدا کە ڕوونە میت و ئەنقەرە بەرپرسیارن لە ڕێگری لە لێکۆڵینەوەکانی داواکاری گشتی فەرەنسا. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "ئەو لێکۆڵینەوەیەی کە بەساڵانە بەردەوامە هەتا ئێستا کۆتایی پێنەهاتووە، هەروەها گەلی کورد لەگەڵ دۆستانیان بەساڵانە بەدوای دادپەروەریدا دەگەڕێن، سەرەڕای هەموو ئەو هەوڵانە نە ئەوروپا و نە فەرەنسا لەو بارەوە هەنگاوێکیان نەناوە. دەسەڵاتدارانی فەرەنسا بە شێوەیەکی نایاسایی لێکوڵینەوەکانی کۆمەڵکوژیەکەیان دوای ١٢ ساڵ هێشتا پەردەپۆش دەکەن.
کومەڵکوژی دووەم بە هێز وەرگرتن لە کومەڵکوژی یەکەم ئەنجامدا
لە بەیاننامەکەدا وەبیر هێنراوەتەوە کە دەوڵەتی فاشیستی تورک کە لەم دۆخەدا دەرفەت و هێزی بەدەستهێناوە، لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢دا، ئەمینە کارا (ئەڤین گۆیی)، میر پەروەر (محەمەد شیرین ئایدن) و عەبدولڕەحمان کزڵی کۆمەڵکوژ کرد و ئاماژە بەوەکراوە، شوێنەکە دیسان پاریس بوو و جارێکی تر دەوڵەتی تورک بەرپرسیار تاوانەکە بوو ئێمە لەوە دڵنیاین هەتا دەسەڵاتی دادوەری فەرەنسا کۆمەڵکوژییەکانی ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ و ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ئاشکرا نەکرێت ناتوانێت لەم بەرپرسیارێتییە ڕزگاری بێت.
ئێمە ڕێگە نادەین ئەم تاوانانە بێ سزا تێپەڕبێت
ئێمە بەردەوام دەبین لە گەڕان بەدواداچوون بۆ دادپەروەری و چالاکییەکانمان لە ئەوروپا بۆ ئەوەی بکوژ و تاوانباران بێ سزا نەمێننەوە. هەروەها ڕێگە نادەین ئەم کۆمەڵکوژیانەی ڕژێمی ئەردۆغان بە بێ دادگایی و بێ سزادان تێپەڕێت. بۆ ئەوەی دەستبەجێ ئەو کۆمەڵکوژییانە ڕوون بکرێنەوە، بۆ ئەوەی تاوانباران لە دادگا جیهانییەکان دادگایی بکرێن، پێویستە حکومەتی فەرەنسا دەستبەجێ لەگەڵ بنەماڵەکانیان کۆببێتەوە، داوای لێبوردن لە بنەماڵەکان و گەلی کورد بکات بۆ ئەوەی کۆمەڵکوژییەکان لە خاکی ئەوانەدا ئەنجامدراوە.
بکوژە دیارە، بۆچی فەرەنسا بێدەنگە!
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا، کەجەدەکە-ئە سەبارەت بە چالاکی ئیدانەکردنی ١١ی کانوونی دووەم کە لە گار دو نۆردی پاریس کە بە دروشمی 'بکوژ دیارە بۆچی فەرەنسا بێدەنگە؟'بەڕێوەدەچێت بانگەوازی بەشدار بوونی کرد.