کۆماو: لەپێناو ئازادی رێبەر ئاپۆدا بەشداری لە گردبوونەوەی کۆڵن دەکەین
دەزگای بنەماڵەی شەهیدان (کۆماو) رایگەیاند: "لەپێناو ئازادی رێبەر ئاپۆ و چارەسەری پرسی کورد بەشداری لە گردبوونەوەی کۆڵن دەکەن".
دەزگای بنەماڵەی شەهیدان (کۆماو) رایگەیاند: "لەپێناو ئازادی رێبەر ئاپۆ و چارەسەری پرسی کورد بەشداری لە گردبوونەوەی کۆڵن دەکەن".
کۆماو بە راگەیەندراوێک ئاماژەی بەوەکردووە کە زۆر لایەن هەر لە ئێستاوە رایانگەیاندووە، کە بەشداری لە گردبوونەوەی ناوەندیی ١٧ی شوباتد دەکەن. کۆماو ئاماژەی بەوەکردووە، "بێگومان بەرپرسیارێتی گەورە دەکەوێتە ئەستۆی بنەماڵەی شەهیدان. لەبەر ئەوەی بنەماڵەی شەهیدان لەم تێکۆشانەدا گەورەترین قوربانییان داوە. بە دڵنیاییەوە خاوەنی ئەم تێکۆشانە رێبەر ئاپۆیە. بەڵام دەبێت ئێمەش خاوەنداری لەم تێکۆشانە بکەین و بەشداربین. نەک هەر ئێمە؛ ئێمە هەوڵ دەدەین دراوسێ، دۆستان و کەسانی دیموکراتیکیش بەشداری پێبکەین لەم رێپێوانەدا".
لە راگەیەندراوەکەدا ئەم پەیامەش دراوە: "داوا لە هەموو کوردستانیانی وڵاتپاڕێز ، دیموکراسیخوازان و دۆستانمان دەکەین کە لەپێناو ئازادیی رێبەر ئاپۆ و چارەسەری پرسی کوردستاندا بەشداری لەم رێپێوان و گردبوونەوەدا بکەن".
هـ . ب