کۆمەڵکوژیی عەلەوییەکان لە دارمشتاد شەرمەزارکرا
ڕێکخراوە عەلەوی و کوردەکان لە دارمشتاد کۆمەڵکوژی عەلەوییەکانیان لە سوریا شەرمەزار کرد.
ڕێکخراوە عەلەوی و کوردەکان لە دارمشتاد کۆمەڵکوژی عەلەوییەکانیان لە سوریا شەرمەزار کرد.
لە شاری دارمشتادی ئەڵمانیا بە دەسپێشخەریی ڕێکخراوە عەلەوی و کوردەکان بە ئامانجی شەرمەزارکردنی کۆمەڵکوژی عەلەوییەکان لە سوریا گردبوونەوە و زۆر کەس بەشداربوون.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە قوربانیانی عەلەوییەکان، چالاکوانان ڕایانگەیاند زیاتر لە هەزار خەڵکی سڤیلی عەلەوی لەنێویاندا منداڵ و ژن و پیر و گەنج لەلایەن چەکدارانی دەستەی تەحریر ئەلشام (هەتەشە) کوژراون، بانگەواز لە دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتووەکان کرا، هەڵوێست وەربگرن بۆ وەستاندنی کۆمەڵکوژییەکان.
چالاکوانان بێ وەستان درووشمی "عەلەوییەکان تەنها نین" و "هەتەشە دەست هەڵبگرە لە گیانی عەلەوییەکان"یان بەرزکردەوە.
لە گردبوونەوەکەدا جەختکرایەوە تێکۆشان دژی هێرشەکانی سەر کۆمەڵگەی عەلەوی بەردەوام دەبێت.